تشرینی یه‌که‌م 29, 2024 09:20 Asia/Tehran

حزبۆڵڵای لوبنان کە لە دو هەفتە لەمەوبەرەوە سەبارەت بە چۆڵ کردنی شاروچکەی کریات شمونە وشداری بە دانیشتوانی ئەو شارۆچکە دابوو سەرلە بەیانی ئەمڕو جارێکی دیکە بە بڵاو کردنەوەی ئاگاداریننامەیک داوای لە هەموو دانیشتوانی ئەو شارۆچکە کرد تا هەرچی خێراتر لەو شارۆچکە بڕونە دەر. مێدیاکانی ڕژێمی زایونیستی ڕاپۆڕتیان دا کە سەرلەبەیانی ئەمڕۆ ئەو شاروچکە کەوتووەتە بەر هێرشی خۆڕاگری ئیسلامی لوبنان .

حزبوڵڵای لوبنان داوای لە دانیشتوانی 24 شاروچکە کرد بوو  تا لە شاروچکەکانیان کە ئێستا بوونەتە بنکەی سەربازی  برونە دەر . هاوکات بزوتنەوەی حزبوڵڵاش بە دەرکردنی بەیاننامەیەک  ڕایگەیاند کە کومپانیای پیشە سازی سەربازی ڕژێمی زایونیستی  یودیفات لە باشوری ڕوژهەڵاتی عەکا لە باکووری فەلەستینی داگیرکراو  کەوتوەتە بەر هێرشی بەخۆفڕ . لە هەمان حاڵدا ئەرتەشی تڕوڕ ڕایگەیاندووە کە 7 چەکداری ئەو ڕژێمە لە کاتژمێرەکانی ئەم دواییەدا لە بەرەی باشووری لوبنان کوژراون .

لە لتایەکی دیکە وەزارەتی تەندروستی  لوبنانیش نوێترین ئاماری شەهیدانی  لوبنانی بە 2 هەزارو 672 کەس ڕاگەیاندووە . بە وتەی ئەو وەزارەتە تەنیا لە پەلامارەکانی  شەوی ڕابردووی داگیرکەران بۆ سەر  شاروچکەکانی  حاڕەسەیدا و ئەلبەرج لە باشووری لوبنان  لانیکەم  چواردە کەس  شەهید و  39 کەسی دیکەش بریندار بوونە هەروەها لە پەلامارێکی  دیکەدا بۆس ەر بینایەک لە ناوچەی هەرمەل لە باشوری لوبنانیش حەوت کەس  شەهید و  17 کەسی دیکەش بریندار بوون .

لە چەن کاتژمێری ڕابردووش شاروچکەکانی  ناقورە  باتولیە  قلیلیە و ئەلحەنیە کەوتوونەتە بەر پەلاماری  ئاسمانی داگیرکەران . خۆڕاگری ئیسلامی عێراقیش باسی هێرشی بە خۆفڕی  کرد بۆ سەر  بنکەیەکی سەربازیی زایونیستەکان لە باکووری فەلەستینی داگیرکراو . بەپێی هەواڵەکان بنکەی سەربازیی ئەمریکا لە مەیدانی نەوتی ئەلعەمەریش  ئەمڕۆ جارێکی دیکە کەوتە بەر هێرشی توڵەکارانەی  گرووپەکانی خۆڕاگری .

سەرپەیڤ