هێرشی قورسی حیزبوڵڵا بۆ سەر ڕژێمی زایۆنیستی
لە چلو سێهەمین ڕۆژی پەلاماری هەمە لایەنەی ڕژێمی زایونیستی بۆ سەر لوبنان ، حیزبوڵڵا بە پەرەدانی هێرشەکانی خۆی بۆ یەکەم جار بنکەی سەربازی حەیفای کردە ئامانجی مووشەکی خۆی.
حیزبوڵڵای لوبنان لە وەڵام بە پەلامارەکانی ڕژێمی زایونیستی بنکەی سەربازی حەیفای کردە ئامانج . خۆڕاگری ئیسلامی لوبنان هەروەها سێ شارۆچکەی زایونیست نشینی شاعل حەتسوور و دلتونی بە مووشەک کوتا . حزبۆڵڵا هەروەها لە سێهەمین ئوپڕاسیونی خویدا یەکەی بەرگری ئاسمانیی بنکەی میرونی بە چەن مووشەک کوتا . سەرچاوە لوبناینەکانیش باسی پاشە کشێ بە تەواوی ئەرتەش تڕوڕیان کرد لە شاری خەیام لە باشووری لوبنان بە دوای زەبرگەلی قورسی خەباتکارانی حزبۆڵڵا .
ئەرتەشی تڕۆڕ لە داگیرکردنی شاری خەیام شکستی هێنا و سەربازانی شکست خواردووی بەرو شارۆچکە ی زایونی نشینی مەتللە پاشەکشەیان کرد . خوڕاگری ئیسلامی لوبنان ڤیدیویەکیان بە سەر دێڕی گۆڕەپان چۆڵ ناکەین و چەک دانانین بڵاو کردەوە کە بەشگەلێک لە دامەزراوەکانی مووشەکی ژێر زەوینی عیمادی 5یان خستە بەرچاو .
بڵاو کردنەوەی وێنەگەلێکی ژێر زەوینی لە مووشەکی عیمادی 5 داگری پەیامگەلێکی چەن لایەنەیە کە گرینگترینیان ئامادە بوونی حزبۆڵڵا بۆ چوون بۆ ناو قوناغێکی نوێی لە شەڕی لە گەڵ دوژمنی زایونیە ئەوە لە حاڵێکدایە کە دڕندەکاریەکانی ڕژێمی زایونیستی لە لوبنان هەروا درێژەی هەیە و تەقاندنەوەی ماڵەکان یەکێک لەو کردەوە دڕندانەی داگیرکارانە . توپخانەی ڕژێمی زایونیستی شارۆچجکەی عیتانا لە باشووری لوبنان و جیلو لە سووری لوبنانی گولە باران کرد .