وەزیری لوبنانی: دوژمن هەموو ڕوژێ خافڵگیر دەبێت
وەزیری فەرهەنگی حکومەتی کاربەڕێکەری لوبنان بە وتنی ئەوەی کە زایۆنیستەکان هیچ جورە دەسکەوتێکی مەیدانیان نەبووە جەختی کرد، خۆڕاگری لە ئاستی سەربازیدا هەموو ڕوژێک دوژمن خافڵگیر دەکات و بە سەبر و ڕاوەستاوی، بێ گومان سەرکەوتوو دەبێت.
"موحەمەد وەسام مورتەزا" وەزیری فەرهەنگی حکومەتی کاربەڕێکەری لوبنان ڕایگەیاند کە هەموو دەبێ چاویان لە مەیدانی شەڕ بێت تا ببینن چلون ڕژێمی داگیرکەر لە گەیشتن بە ئامانجەکانی خۆی لاوازە و ناتوانێ لە گوندە سنووریەکانی لوبنان پێشڕەوی بکات.
ئەلموڕتەزا جەختی کرد، بە سەرەنج بە هەموو دڕندەکاریەکانی زایۆنیستەکان لە کوشتار و قەڵاچۆی خەڵک و کاولکاری و بە ڵاڕێدا بردنی ڕای گشتیی بەڵام ڕژێمی زایۆنیستی بەو ئاکامە گەیشتووە کە لە دەسدرێژیەکانی بۆ سەر لوبنان بەردەوام شکستی خواردە بۆ ئەوەی کە خوڕاگری بە شێوەیەکی بەردەوام لە ئاستی سەربازیدا هەموو ڕوژێک دوژمن خافڵگیر و ناچار بە پاشەەکشێ دەکات.