درێژەی پەلاماری مووشەکیی حیزبوڵڵا بۆ سەر سەرزەوییە داگیرکراوەکان
ئەمڕۆش حیزبوڵڵای لوبنان لە بەیاننامەگەلێکدا ڕایگەیاند کە بنکەکانی ئەرتەشی تڕۆڕ و شارۆچکە زایونیست نشینەکانی کردووەتە ئامانج
بە گوێرەی ڕاپۆڕتی مێدیای شەڕی خۆڕاگری ئیسلامی لوبنان ، حیزبوڵڵا لە بەیاننامەی ئەمڕۆی چوارشەمی خۆیدا ڕایگەیاند : دوای کونتڕوڵ کردن و پێو شوێن گرتنی جم و جوڵ و کردەوەکانی هێزی ئەرتەشی تڕۆڕ خەباتکارانی خوڕاگری ئیسلامی سەرلە بەیانی ئەمڕۆ ماڵێکیان لە شارۆچکەی مەتوولا کە گروپێک لە چەکدارانی ئەرتەشی تڕۆڕ لەوێ پەنایان گرتبوو بە شێوەیەکی ورد بە مووشەکی ڕێنوێنی کراو کردووەتە ئامانج کە بووە هۆ ی کوژراو بریندار بوونی ئەو کەسانەی کە لەوێ بوون .
حیزبۆڵڵا هەروەها ڕایگەیاند کە تانکێکی مێرکاوای ئەرتەشی تڕوڕی لە شارۆچکەی مەتوولا بە مووشەک کردوەتە ئامانج کە بووە هۆی ئاگرکەوتنی تانکەکە . هەروەها کاناڵی هەواڵیی ئەلمەیادین ڕایگەیاند کە هێزەکانی خوڕاگری لوبنان ئەمڕۆ بنکەی ڕاویە لە جەولانی داگیرکراوی سووریایان بە مووشەک کوتاوە . هەروەها هێزەکانی حیزبۆڵاا نیوەڕۆی ئەمڕو شاروچکەی داگیرکراوی کەفەر سولدیان بە مووشەک کوتاوە . هەروەها حیزبوڵڵای لوبنان باسی هێرشی مووشەکی خوی کرد بۆسەر شاروچکە داگیرکراوەکانی سەعسەع و کریات شمونە لە باکووری فەلەستینی داگیرکراو .
مێدیای شەڕی خوڕاگری ئیسلامی لوبنان ئەمڕو بە بڵاو کردنەوەی ڤیدیویەک پەردەی لادا لە مووشەکی نوێ خۆی بەناوی جیهادی دوو . لە لایەکی دیکەوە دوای لێدانی مووشەک لە فڕگەی بن گوروین گەشتە ئاسمانیەکانی فڕگەی بن گوریون ڕاگیرا . پڕژەی مووشەکە هاوێژراوەکان لە ناوچەی تەلابیبیش کەوت .
مێدیا عیبریەکانیش ڕاپوڕتیان دا یازدە مووشەک لە لوبنانەوە بەرەو ناوەندی سەرزەویە داگیرکراوەکان هاوێژراوە . بە وتەی ئەو مێدیاگەلە مووشەکێکیش دراوە لە ڕێگای شارون لە تەلابیب . دەنگی ئاژیرەکانی مەترسیش لە غوش دان و تەلابیب بەرز بووەوە . مێدیا عیبریەکانیش ڕاپوڕتیان دا کە فڕۆکەکانی بوئینگی 777 لە فڕگەی بن گوریون بە هۆی پڕژەی مووشەکەکان خەساریان وێکەوت .