بنپێکرانی ئاگربڕ لە لایەن درۆنە سیخوڕییەکانی ئیسراییلەوە
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i433555-بنپێکرانی_ئاگربڕ_لە_لایەن_درۆنە_سیخوڕییەکانی_ئیسراییلەوە
سوپای ڕژێمی ژینۆسایدکاری ئیسراییل شەوی رابردوو و سەرلەبەیانی ئەمڕۆ شارۆچکەی "خیام"ی لە باشووری لوبنان دایە بەر هێرشی درۆنی.
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
کانونی یه‌که‌م 01, 2024 15:55 Asia/Tehran
  • بنپێکرانی ئاگربڕ لە لایەن درۆنە سیخوڕییەکانی ئیسراییلەوە

سوپای ڕژێمی ژینۆسایدکاری ئیسراییل شەوی رابردوو و سەرلەبەیانی ئەمڕۆ شارۆچکەی "خیام"ی لە باشووری لوبنان دایە بەر هێرشی درۆنی.

درۆنەکانی ئسیراییل لە بەرزاییەکی کەمدا لە ئاسمانی بەیرووت و بەتایبەت زاحییەی باشور گەشتیان لێدا. درۆنە ئیسراییلییەکان هەروەها دەستیان دایە گەشت لێدان لە ئاسمانی بەعلبەک و شارۆچکەکانی "عەیترۆن" و"بێنت جبەیل"ی لبنان.

هەروەها لە پەلاماری داگیرکەرانی زایۆنی بۆ سەر سارۆچکەی  "رب ثلاثین" لە باشووری لوبنان دوو کەس شەهید بوون و دوو کەسی دیکەیش بریندار. ڕژێمی زایۆنی ڕاشیگەیاندووە کە گەڕانەوە بۆ ٦٨ گوند لە باشووری لوبنان قەدەغەیە.