وەزیری دەرەوەی قەتەر: دۆخی سووریا بە نیگەرانیەوە پێوشوێن دەگرێن
وەزیری کاروباری دەرەوەی قەتەروتی: وڵاتەکەی گۆڕانکاریەکانی ئەم دواییەی سووریا بە نیگەرانیەکی زۆرەوە پێوشوێن دەگرێت ولەسەر پێویستی پاڕاستنی ئەمنیەتی شارومەندانی ئاسایی لەبەرامبەر شوێنهاتەکانی ئەم شەڕە پیداگری دەکات.
وەزاڕەتی کاروباری دەرەوەی قەتەر بە دەرکردنی بەیاننامەیەک ڕایگەیاند کە شێخ محەممەدبن عەبدولڕەحمان ئال سانی ، وەزیری کاروباری دەرەوەی قەتەر لە پێوەندی تەلەفونی لەگەڵ بەدرعەبد ئەلعاتی:" وەزیری کاروباری دەرەوەی میسر وێڕای دەربڕینی نیگەرانی قوڵ لەهەمبەر ڕووداوەکانی سووریا، لە سەر پێویستی دابینکردنی ئەمنیەتی شارومەندانی ئاسایی لە بەرامبەر شوێنهاتەکانی ئەم شەڕە جەختی کرد.
لەم بەیاننامەیەدا هاتووە: وەزیری دەرەوەی قەتەر جارێکی تر لەسەر هەڵوێستی ئاشکرای وڵاتەکەی لەمەڕ بانگهێشت لە هەموو لایەنەکان بۆ وتووێژ وڕێککەوتن بۆ کۆتایی دان بە قەیرانی سووریا بە پێی بڕیارنامەکانی نێودەوڵەتی وبڕیارنامەی ٢٢٤٥ی ئەنجومەنی ئاسایش بە مەبەستی دابینکردنی ئارمانجەکانی نەتەوەی سووریا وپاڕاستنی یەکێتی ویەکگرتووی ویەکپارچەیی خاکیی وسەربەخۆیی پیداگرت .