ئۆمەتی ئیسلامی یەکبگرنەوە دژ بە بەرەی زایۆنی- ئەمریکایی
زانایانی ئایینی لە شاری حودەیدەی یەمەن کۆبوونەوەیەکی گەورەیان بەڕێوە برد لە ژێر ناوی "بەرپرسیارەتیی زانایانی ئایینی لە بواری جەهادی تێگەیاندن و هاندان بۆ خەباتی دژ بە سەرانی کوفر و مونافقانی هاوپەیمانیان".
زانایانی ئایینیی یەمەن لە بەیاننامەی کۆتایی خۆیاندا بە پێداگری لەسەر پێویستیی داکۆکی لە توانای مووشەکی و درۆنی، پیشەسازیی جەنگی و هێزە چەکدارەکانی یەمەن، راسپێرییان کرد بە کەسانی هەڵخەڵەتاو کە پێداچوونەوە بکەن بە سەر بیر و بۆچوونەکانیان، پاڵپشتی لە غەززە بکەن، بەرەنگاری شەڕ و کێشەنانەوەکانی ئەمریکا ببنەوە و نەچنە ژێر فەرمانی ئەوانەوە.
ئەوان لە درێژەدا کردەوەکانی هێزە چەکدارەکانی یەمەن لە ئاراستەی پاڵپشتی کردنی مەزڵوومانی غەززە و بەرپەرچدانەوەی پەلامارەکانی بەرەی زایۆنی- ئەمریکاییان لە یەمەن پیرۆزبایی کرد. زانایانی ئایینی یەمەن لە کۆتایی بەیاننامەکەیاندا داوایان لە هەموو ئازادیخوازانی سوریا کرد کە هەڵوێست و بەرەیان بۆ وەدەرنانی داگیرکەرانی ئیسراییلی و ئەمریکایی یەکبخەن.