حەماس: مەودای زۆرمان هەتا ئاگربڕی غەززە نیە
موسا ئەبومەزروق ئەندامی مەکتەب سیاسی حەماس ، ئێوارەی دوێنێ پێنجشەممە پیداگرت کە هیوای زۆرهەیە بۆ دەسڕاگەیشتن بە ڕێککەوتن وکۆتاییدان بە شەڕبەرلە بیستی ژانێڤەری .
ئەبومەزروق وتی هیوای زۆرهەیە بۆ دەسڕاگەیشتن بە ڕێککەوتن وکۆتایی دان بە شەڕبەر لە بیستی ژانێڤەری وناتانیاهۆ کەسێکە کە لە مانگەکانی ڕابردوو کیشە ولەمپەری دەسڕاگەیشتن بە ڕێککەوتن بوووئەمڕۆکەیش کێشەی سەرەکی تۆکمە کرانی ڕێککەوتنە. وتیشی بە چەند هوو، هیوای زۆربۆ دەسڕاگەیشتن بە ڕێککەوتن لە ئارادایە وتیشی: بە سەرنجدان بە هەڵوێستی ترامپ ، سەرۆک کۆماری هەڵبژێردراوی ئەمریکاو دیاری کرانی ٢٠ی ژانێڤەری بۆ تۆکمە کرانی ڕێککەوتن وکۆتاییدان بە شەڕ، وهەروەها کۆبوونەوەی هەموو کایەنە نێونجیگەرەکان بۆ بەخشینی ئیختیارات وئەستۆگریە بەرتەسکەکان بۆ شاندی " ئیسرائیلی" سەرباری زەخت وگوشاری بەردەوامی لایەنە نێونەتەوەییە جۆربەجۆرەکان بەسەر ڕژێمی زایۆنی بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتنێکی تۆکمەکراولەغەززە بووەتە هۆ کە لەگەڵ دەسڕاگەیشتن بە ڕێککەوتن وکۆتاییدان بەشەڕمەوادیەکی زۆرمان نەبێت. ناوبراو لەبارەی داهاتووی غەززە وتی: حەماس هیچ هۆگریەکی بۆ حکومەتداری بەسەر کەرتی غەززە دانیە وئەم هەڵوێستە بۆ لایەنە جۆربەجۆەرەکان ناسیندراوە وبەرلە ئۆپراسیۆنی باهۆزی ئەقسا یش ئێمە هەوڵمان دا هەتا ئەو لەمپەرانەی کەدەبێتە هۆی نەبوونی یەکێتی ویەکدەنگی نیشتمانی زاڵ بین بەڵام بە داخەوە سەرنەکەوتین . وتیشی: میسر ئەمدواییانە پیشنیاری دامەزرانی کۆمیتەیەکی داوەبە دەستەوە بۆ بەڕێوەبەرایەتی کەرتی غەززە لە لایەن کۆمەڵێک لە کەسایەتیە تکنۆکراتەکان کە لایەنەکان لەسەری کۆدەنگیان هەیە ؛ کەهەموولایەنە جۆربەجۆرە فەلەستینیەکان بێجگە لە فەتح سەربە دامەزراوەی خۆبەڕێوەبەر قەبوڵیان کرد ئێمەیش قەبوڵمان کرد بەمەرجێک کە ئەمە لێژنەو کۆمیتەیە لە کەسایەتیە نیشتمان ودروستکارەکان دابمەزرێت.