ناڕەزایەتی دوبارەی بنەماڵەی زیندانیانی زایۆنیستی بەرامبەر بە ناتانیاهۆ
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i434780-ناڕەزایەتی_دوبارەی_بنەماڵەی_زیندانیانی_زایۆنیستی_بەرامبەر_بە_ناتانیاهۆ
دوابەدوای دۆزینەوەی تەرمی دوو زیندانیی زایۆنی لە باشووری کەرتی غەززە، بنەماڵەی زیندانیانی زایۆنی جارێکی دیکە ڕژانە سەر شەقامەکان و جارێکی دیکە خوازیاری واژۆکردنی ڕێککەوتننامەی ئاڵوگۆڕی زیندانییەکان لەگەڵ بزووتنەوەی حەماس بوون
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی دوھەم 10, 2025 15:30 Asia/Tehran
  • ناڕەزایەتی دوبارەی بنەماڵەی زیندانیانی زایۆنیستی بەرامبەر بە ناتانیاهۆ

دوابەدوای دۆزینەوەی تەرمی دوو زیندانیی زایۆنی لە باشووری کەرتی غەززە، بنەماڵەی زیندانیانی زایۆنی جارێکی دیکە ڕژانە سەر شەقامەکان و جارێکی دیکە خوازیاری واژۆکردنی ڕێککەوتننامەی ئاڵوگۆڕی زیندانییەکان لەگەڵ بزووتنەوەی حەماس بوون

. بنەماڵەی زیندانیانی زایۆنیستی لە غەززە  بە دەر کردنی بەیاننامەیەک بۆ ناتانیاهۆ  جەختیان لەوە کردەوە: ئەگەر لە کاتی خۆیدا ڕێککەوتنێک بکرایە، دەکرا ئەم دوو زیندانییە ئیسرائیلییە بە زیندوویی بگەڕێنەوە. بنەماڵەی زیندانیانی زایۆنی لە بەیاننامەی خۆیاندا ڕایانگەیاندووە: داوا لە ناتانیاهۆ و بڕیاردەران دەکەین دانوستانەکان بۆ گەڕانەوەی دەستبەجێی زیندانییانی زایۆنی لە غەززە خێراتر بکەن. ئاماژەیان بەوەشکردووە، دەرفەتێکی مێژووییمان هەیە بۆ گەڕاندنەوەی زندانیەکان  و نابێت لەدەستی بدەین. پێداگری ناتانیاهۆ و کابینەکەی لەسەر سەپاندنی داواکاری زیاتر لە دانوستان لەگەڵ حەماس وەک بەربەستێک لەبەردەم ڕێککەوتنی ئاگربەست، توڕەیی گشتیی لێکەوتووەتەوە و فشارەکانی لەسەر نەتانیاهۆ زیاد کردووە.