کانونی دوھەم 31, 2025 16:26 Asia/Tehran
  • نەیارەتی لەگەڵ کۆچی زۆرەملیی فەلەستینییەکان

خەڵکی میسر بە کۆبوونەوە لە بەردەم دەروازەی سنووریی ڕەفح نەیارەتی خۆیان دەربڕی بەرامبەر بە کۆچپێکردنی زۆرەملێی فەلەستینییەکان.

خۆپیشاندەران بە ئاماژە بەوەی کە ئەم کۆبوونەوەیە پەیامێکە بۆ هەموو دنیا، ڕایانگەیاند کە بە هەموو تواناوە داکۆکی دەکەن لە خۆڕاگریی خەڵکی فەلەستین بەرامبەر بە ڕژێمی دڕەندە و خوێنمژی ئیسراییل. هاوکات سەندیکاکان و کۆڕ و یەکێتییەکانی میسریش خوازیاری بەڕێوەچوونی کۆبوونەوەی زیاتر بوون بۆ نەیارەتی دەربڕین بەرامبەر بە کۆچپێکردنی زۆرەملیی خەڵکی غەززە. ترەمپ لە لێدوانێکی هەراسازکەردا سەبارەت بە چارەسەرکردنی قەیرانی غەززە، خوازیاری چۆڵکرادنی تەواوی ئەم ناوچەیە و نیشتەجێکرانی فەلەستینییەکان لە وڵاتانی عەرەبی دراوسێ بوو.

سەرپەیڤ