کرانەوەی یەک لایەنەی تێپەڕگەی ڕەفەح لە نێوان غەززە ومیسر لە ئەمڕۆشەممە
شوبات 01, 2025 13:59 Asia/Tehran
سەرچاوە میدیاییەکان لە کرانەوەی یەک لایەنەی تێپەڕگەی ڕەفەح بۆ گواستنەوەی نەخۆشان وبریندارانی کەرتی غەززە بۆ میسر لە ئەمڕۆ شەممە بە پیی قۆناخی تازەی ڕێککەوتنی دیلبەدیل کردنی یەخسیران دوای نۆ مانگ داگیرکاری هەواڵیان دا.
هەواڵدەری فەڕانسە بە گیڕانەوە لە سەرچاوە ئاگاکان ڕاپۆرتی دا کە تێپەڕگەی ڕەفەح دوای نۆمانگ داگیرکار وهەشت مانگ داخران بە هۆی زاڵبوونی سوپای ڕژێمی زایۆنی، لەئەمڕۆوە چالاکی خۆی دەسپێدەکاتەوە.
بەپیی ئەم ڕاپۆرتە تێپەڕگەی ڕەفەح دوای ئەنجام دا نی قۆناخی نوێ ڕێککەوتنی دیلبەدیل کردنی گیراوان دەکرێتەوە. ئەم سەرچاوەیە وتی: ئەم کارە بەمەبەستی بردنە دەروناردنی برینداران ونەخۆشان بۆ دەرمان کردنیان ئەنجام دەبێت.