ژەنەراڵی پێشووی زایۆنیستی: حەماس تەسلیم نابێت و چەک دانانێ
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i435754-ژەنەراڵی_پێشووی_زایۆنیستی_حەماس_تەسلیم_نابێت_و_چەک_دانانێ
ژەنەراڵێکی پێشووی زایۆنیستی ڕایگەیاند کە پێناچێت حەماس تەسلیم بێت و چەک داماڵێت و جەختی لەوە کردەوە: "هەڕەشەکانی ئێستا لە دژی بوونی ئیسرائیل بەراورد ناکرێ لە گەڵ هەڕەشەکانی داهاتوو" .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
شوبات 10, 2025 14:52 Asia/Tehran
  • ژەنەراڵی پێشووی زایۆنیستی: حەماس تەسلیم نابێت و چەک دانانێ

ژەنەراڵێکی پێشووی زایۆنیستی ڕایگەیاند کە پێناچێت حەماس تەسلیم بێت و چەک داماڵێت و جەختی لەوە کردەوە: "هەڕەشەکانی ئێستا لە دژی بوونی ئیسرائیل بەراورد ناکرێ لە گەڵ هەڕەشەکانی داهاتوو" .

ئیسحاق بریک، ژەنەڕاڵی  پێشووی سوپای  ڕژێمی زایونی  لەم بارەیەوە وتی: ژمارەی هێزە زەمینییەکانمان کەمە و ناتوانن لە زیاتر لە بەرەیەک شەڕ بکەن. ئەمەش لە کاتێکدایە کە سوپای بچووکمان دەبێ لانیکەم لە پێنج  بەرەدا شەڕ بکات. بریک زیادی کرد: سوپای ئیسرائیل لاواز بووە و هیچ پاساوێکی ئەمنی و ئاسایشی  بۆ شەڕی ئێستا و داهاتوو  نەخستووەتە ڕوو . ئەم ژەنەراڵەی پێشووی سوپای  ڕژێمی زایونی  جەختی لەوە کردەوە: "پێناچێت حەماس تەسلیم بێت و چەک داماڵێت". بەپێی ڕاپۆرتێکی دیکە، وەزارەتی تەندروستی فەلەستین لە کەرتی غەززە ڕایگەیاند کە ژمارەی شەهیدانی شەڕی غەززە بۆ ٤٨ هەزار و ٢٠٨ شەهید زیادی کردووە.