کاربەدەستی باڵای زایۆنی : ئیسرائیل لە غەزە و شەڕی ئیرادەکان تووشی شکستێکی سەخت بوو
ژەنڕاڵی ڕژێمی زایونی وێڕای ئاماژە بەوەی کە سەرکەوتن و شکست لە شەخڕەکان دەبێ بە پێی بەدی هاتنی ئامانجە دیاریکراوەکان دیاری بکرێت جەختی کرد ئەو ڕ ژێمیە لە شەڕی غەزەدا لە هەمبەر خوڕاگری فەبەستین شکستی هێنا
گیۆرا ئایلاند، سەرۆکی پێشووی ئەنجوومەنی ئاسایشی ناوخۆی ڕژێمی زایونی (شەبەک) لە چاوپێکەوتنێکدا دانی بەوەدانا کە ئیسرائیل لە شەڕی غەززە تووشی شکستێکی سەخت بووە، ناوبراو بە ئاماژەدان بە ڕێککەوتنی ئاگربەست لە غەززە، وتی: شکستی ئیسرائیل لە شەڕی غەززە دەتوانرێت بەو پێوانە کە کێ ئامانجەکانی بەدەستهێنا و کام لایەن ئیرادەی خۆی بەسەر لایەنەکەی تردا سەپاندووە هەڵسەنگیندرێت . ئەم ژەنەراڵەی پێشووی ڕژێمی زایونی لە کاتی ڕاگەیاندنی ڕێککەوتنی ئاگربەست لە غەززە ڕایگەیاند کە شەڕی غەززە بە شکستە کارەساتبارەکەی ئیسرائیل و سەرکەوتنی حەماس کۆتایی هاتوو.