بێن گوێر: نەتانیاهو سیاسەتی پێملبوونی لەهەمبەر حەماسدا هەڵبژاردووە
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i435964-بێن_گوێر_نەتانیاهو_سیاسەتی_پێملبوونی_لەهەمبەر_حەماسدا_هەڵبژاردووە
"ئیتمار بێن گوێر" لە کەسایەتییە توندرەوەکانی رژیمی زایۆنی جارێکی دیکە، بەتوندی ڕەخنەی گرت لە ڕەوتی سیاسیی نەتانیاهو.
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
شوبات 17, 2025 11:16 Asia/Tehran
  • بێن گوێر: نەتانیاهو سیاسەتی پێملبوونی لەهەمبەر حەماسدا هەڵبژاردووە

"ئیتمار بێن گوێر" لە کەسایەتییە توندرەوەکانی رژیمی زایۆنی جارێکی دیکە، بەتوندی ڕەخنەی گرت لە ڕەوتی سیاسیی نەتانیاهو.

"ئیتمار بێن گوێر" لە کەسایەتییە سیاسییەکانی رژیمی زایۆنی کە لەم دواییەدا لە کابینەی ئیئتلافی کشابۆوە، جارێکی دیکە بەتوندی ڕەخنەی گرت لە ڕەوتی سیاسیی نەتانیاهو. ناوبروا بە دووپات کردنەوەی ئەو بانگەشە کە بزووتنەوەی حەماس بەهۆی شەڕی غەززەوە لەسەروبەندی لەناوچووندا بووە، وتی: نەتانیاهو لەجیاتی لەبەین بردنی بەتەواوەتی حەماس، ڕێکارێکی لەچوارچێوەی خستنەڕووی یارمەتیی مرۆییانەو سووتەمەنی، خستەبەردەست ئەوان کە بووەهۆ، هەتا ڕێگەیان هەبێت خۆیان ڕێک بخەنەوە.

وەزیری پێشووی ئاسایشی ناوخۆی رژیمی زایۆنی وتی: ئەگەرچی ترامپ بەتەواوەتی پشتگری ئیسرائیلە بۆ راگرتنی ڕەوتی یارمەتییەکان و لەناوبردنی حەماس، بەڵام کابینەی نەتانیاهو پێی باشترە ڕێگای تەسلیم و پێملبوونی بەردەوام بکا!