خۆپیشاندان دژ بە کابینەی نەتانیاهۆ
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i436653-خۆپیشاندان_دژ_بە_کابینەی_نەتانیاهۆ
هەزاران شارۆچکەنشینی زایۆنی بۆ ناڕەزایی دەربڕین بەرامبەر بە کەمتەرخەمی کابینەی نەتانیاهۆ لەبارەی جێبەجێکردنی مامەڵەی دیلبەدیل و بۆ پێداگری لەسەر ئازادکرانی خێرای دەستبەسەرکراوانیان لە غەززە، هاتنە سەر شەقامەکانی حەیفا و تلاڤیڤ.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئادار 09, 2025 14:35 Asia/Tehran
  • خۆپیشاندان دژ بە کابینەی نەتانیاهۆ

هەزاران شارۆچکەنشینی زایۆنی بۆ ناڕەزایی دەربڕین بەرامبەر بە کەمتەرخەمی کابینەی نەتانیاهۆ لەبارەی جێبەجێکردنی مامەڵەی دیلبەدیل و بۆ پێداگری لەسەر ئازادکرانی خێرای دەستبەسەرکراوانیان لە غەززە، هاتنە سەر شەقامەکانی حەیفا و تلاڤیڤ.

خۆپیشاندەران خوازیاری ئازادکرای هەموو دەستبەسەرکراوان بوون. ئەوان دەڵێن نەتانیاهۆ ژیانی دەستبەسەرکراوانی بۆ گەیشتن بە بەرژەوەندییەکانی خۆی خستووەتە مەترسییەوە، کاتێک کە ئیسراییل لە بارودۆخی جەنگیدا بێ نەتانیاهۆ بە هاسانی دەرباز دەبێت لە دادگەییکران لەبەر دۆسییە گەندەڵییەکانی.  بنەماڵەکانی دەستبەسەرکراوانی ئیسراییلی ڕایانگەیاندووە کە شەڕ هەرگیز نابێتە هۆی گەڕانەوەی دەستبەسەرکراوەکان، بەڵکوو بە کوشتنیان دەدات.