بەردەوامیی پەلامارەکانی زایۆنییەکان بۆ سەر زاحییەی لوبنان
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i437340-بەردەوامیی_پەلامارەکانی_زایۆنییەکان_بۆ_سەر_زاحییەی_لوبنان
سوپای ڕژێمی داگیرکەری زایۆنی لە بەرەبەیانی ئەمڕۆوە چەندین جار ناوچە جۆربەجۆرەکانی زاحییەی لە باشووری بەیرووت بۆردومان کردووە.
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
ئادار 28, 2025 14:50 Asia/Tehran
  • بەردەوامیی پەلامارەکانی زایۆنییەکان بۆ سەر زاحییەی لوبنان

سوپای ڕژێمی داگیرکەری زایۆنی لە بەرەبەیانی ئەمڕۆوە چەندین جار ناوچە جۆربەجۆرەکانی زاحییەی لە باشووری بەیرووت بۆردومان کردووە.

هاوکات لەگەڵ پەلاماری سوپای داگیرکەر بۆ سەر زاحییەی باشووری بەیرووت، فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای زایۆنیش بەرزاییەکانی ئەجوبووریان بۆردومان کرد و وەزارەتی تەندروستی لوبنانیش ڕایگەیاند کە نزیکەی دە کەس لەو بۆردومانانەدا بریندار بوون.

سەرچاوەکانی هەواڵ ڕایانگەیاندووە کە فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی زایۆنییەکان سێ جار بینایەکیان بۆردومان کردووە و ئەم بینایەیان بە تەواوی ڕووخاندووە.

ژێدەرە هەواڵییەکان هەروەها ڕایانگەیاندووە کە ئەمە یەکەم جارە کە سوپای داگیرکەری زایۆنی دوای چوار مانگ بۆردومانی زاحییە دەکات.