لاپید: نتانیاهۆ وەک ڕێبەری ڕێکخراوەیەکی جەنایەتکار دەجولێتەوە
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i437700-لاپید_نتانیاهۆ_وەک_ڕێبەری_ڕێکخراوەیەکی_جەنایەتکار_دەجولێتەوە
سەرۆکی ئۆپۆزیسیۆنی ڕژێمی زایۆنی، بە ڕەخنە گرتن لە سەرۆک وەزیرانی ئەم ڕژێمە وتی نتانیاهۆ لە باتی بە جێ هێنانی ئەرکی سەرۆک وەزیرایەتیەکەی ، خەڕێکی کەڵکی ناڕەوا وەرگرتن لە هێز و دەسەڵات بە سوود و بەرژەوەندی خۆیەتی .
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
نیسان 07, 2025 14:25 Asia/Tehran
  • لاپید: نتانیاهۆ وەک ڕێبەری ڕێکخراوەیەکی جەنایەتکار دەجولێتەوە

سەرۆکی ئۆپۆزیسیۆنی ڕژێمی زایۆنی، بە ڕەخنە گرتن لە سەرۆک وەزیرانی ئەم ڕژێمە وتی نتانیاهۆ لە باتی بە جێ هێنانی ئەرکی سەرۆک وەزیرایەتیەکەی ، خەڕێکی کەڵکی ناڕەوا وەرگرتن لە هێز و دەسەڵات بە سوود و بەرژەوەندی خۆیەتی .

"یائیر لاپید" سەرۆکی ئۆپۆزیسیۆنی ڕژێمی زایۆنی لە کاردانەوە بە کاروکردەی بنیامین نتانیاهۆ سەرۆک وەزیرانی ئەم ڕژێمە وتی نتانیاهۆ لە باتی  ئەوەی کە  ئەرکی  سەرۆک وەزیرایەتی خۆی بێ بێنێ ، وەکوو ڕێبەریکی رێکخراوی جەنایەتکار دەجوڵیتەوە. لاپید بە ئاماژەدان بە هەوڵ وتەقالاکانی نتانیاهۆ بۆ  کەڵک وەرگرتن لە دەزگەی ئاسایشتی ناوخۆیی " شاباک " بۆ داڕشتنی  پیلانە سیاسیەکان لە دژی خەنیمەکانی خۆی ڕایگەیاند: نتانیاهۆ لە دەسەڵاتی خۆی بۆ سوود و  بەرژەوەندی تاکی خۆی کەڵک وەردەگرێت. لاپید هەروەها بە وتووێژی ئەم دواییەی " یورام کوهن " سەرۆکی پێشووی شاباک ، ئاماژەی کردو ئەو وتووێژەی  وەک  بوومەلەرزەی سیاسی زانی.