یەمەن : ئەمریکا چاوەڕوانی وەڵامی بە بڕشتانەی هێزە چەکدارەکانی یەمەن بێت
نیسان 28, 2025 14:29 Asia/Tehran
جێگری سەرۆک وەزیرانی یەمەن هەڕەشەی لە ئەمریکا کرد بە هۆی جەنایەتی دڕندانەی ئەمدواییەی لەم وڵاتە .
محەممەد مفتاح جێگری سەرۆک وەزیرانی یەمەن جەختی کرد: ئەمریکاییەک کە بڕیاربوو دەستدرێژی بۆ سەر غەززە ڕابگرێت، کارێکی بێجگە لە نۆقم بوون لە زەلکاوی یەمەن نەکردووە. ناوبراو وتی ئەمریکا دەبێ چاوەڕوانی وەڵامی هێزە چەکدارەکان وهۆزە یەمەنیە کان لە هەمبەر ئەم دڕندەکارییە بێت.
مفتاح وتی: نە ترامپ ونەکەسانی تر هێچ کات ناتوانن لە سزاکانی ئەم جەنایەتە هەڵبێن . لە پەلاماری ئەمڕۆی فڕٶکە شەڕکەرە ئەمریکیەکان بۆ سەر سەنعا نزیک بە حەفتا کەس گیانیان لەدەس دا.