یەمەن : جەنایەتەکانی ئەمریکا بووەتە هۆی شەهید و بریندار بوونی ١٣٠٠ کەسی سیڤیل
نیسان 28, 2025 16:09 Asia/Tehran
وەزاڕەتی دادەوانی یەمەن ڕایگەیاند جەنایەتەکانی ئەمریکا دژی یەمەن بووەتە هۆی شەهید وبرینداربوونی ١٣٠٠ کەس.
وەزاڕەتی دادەوانی ومافی مرۆڤی یەمەن ئەمڕۆ ڕایگەیاند : جەنایەتەکانی ئەمریکا بووەتە هۆی شەهید وبرینداربوونی زیاتر لە هەزار و سێسەد کەسی سیڤیل وکاول بوونی بەربڵاوی ژیرخانەکان. بەیانی ئەمڕۆش لە پەلاماری ئەمریکا بۆ سەر شاری سەعدەی یەمەن ١١٤ شارومەندی یەمەنی کوژران وبرینداربوون. هاوکات محەممەد عەبدولسەلام ، وتەبێژی بزوتنەوەی ئەنساروڵڵای یەمەن لە کاردانەوە بە جەنایەتی دڕندانەی ئەمریکا لە کردنە ئامانجی کۆچبەرانی بێ تاوان لە سەعدە وتی: ئەم دڕندەکاریەی حکومەتی ئەمریکا ناکارامەیی سەربازی ئەوان لە شەڕ قەرەبوو ناکاتەوە. هەروەها پەلامار بۆ سەر کەسانی سیڤیلی بێ تاوان یش دەستکەوت ناێتە ئەژمار.