May 02, 2025 16:18 Asia/Tehran
  • هێرشی ئەمریکا بۆسەر ناوچە جیاجیاکانی یەمەن

لە درێژەی ‌هێرشی فڕۆکە جەنگییەکانی ئەمریکا بۆسەر یەمەن، وەزارەتی تەندروستیی ئەو وڵاتە ڕایگەیاند، ئەو بۆردومانە زیانی گیانی بەدواوە بووە.

وەزارەتی تەندروستیی یەمەن ڕایگەیاند: سێ هاووڵاتیی لە ئاکامی هێرشی ئاسمانیی ئەمریکا بۆسەر ناوچەی "عەسر" لە باشوری رۆژاوای سەنعا بریندار بوون.

بەپێی ڕاپۆری ئەلمەیادین، فڕۆکە ئەمریکییەکان، ناوچەگەلێکی سەنعای پێتەختی یەمەن و پارێزگای جوفیان بۆردومان کرد. فڕۆکە جەنگییەکانی ئەمریکا سەرلەبەیانی ئەمڕۆ هەینی، سێ جار سەنعایان بۆردومان کرد.

هەواڵنێری ئەلمەیادین رایگەیاند، فڕۆکە ئەمریکییەکان، ناوچەی "عەسر"ی شاری "ئەلوەحدە"یان لە باشوری رۆژاوای سەنعا، بۆردومان کرد.

هەروەها هێزی ئاسمانیی ئەمریکا، جارێک ناوچەی "عەتتان" لە باشوری سەنعا و ناوچەی "هەمەدان" لە باکوری پایتەختی بۆردومان کرد.

شیاوی ئاماژەیە، چەند هێرشێکی دیکەی ئەمریکا بۆسەر پارێزگای "عەمران" لە باکوری سەنعاو پارێزگای "ئەلمەحویت" لە رۆژاوای سەنعاش خەساری بەدواوە بووە.

سەرپەیڤ