مووشەکی فەلەستینی ٢ و زولفەقار بن گۆریۆنیان پێکا
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i438912-مووشەکی_فەلەستینی_٢_و_زولفەقار_بن_گۆریۆنیان_پێکا
یەکەی مووشەکیی هێزە چەکدارەکانی یەمەن توانی فڕۆکەخانەی بن گۆریۆن لە ناوچەی یافای داگیرکراو بە دوو مووشەکی بالستیک بپێکێ.
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
May 18, 2025 10:50 Asia/Tehran
  • مووشەکی فەلەستینی ٢ و زولفەقار بن گۆریۆنیان پێکا

یەکەی مووشەکیی هێزە چەکدارەکانی یەمەن توانی فڕۆکەخانەی بن گۆریۆن لە ناوچەی یافای داگیرکراو بە دوو مووشەکی بالستیک بپێکێ.

یەکێک لەو مووشەکانە مووشەکی واوەدەنگی فەلەسینی٢ و ئەوی دیکەیان زولفەقار بوو کە توانیان ئامانجەکانی خۆیان بپێکن.

ئەم ئۆپەراسیۆنە بووە هۆی زاڵبوونی کەشێکی پڕ ترس و تۆقان بە سەر زایۆنییەکان و هەڵاتنیان بەرەو پەناگاکان، هەروەها هەستانەوەی فڕۆکەکان لە فڕۆکەخانەی بن گۆریۆنیش ڕاگیردرا. نەسرەدین عامر جێگری سەرۆکی ناوەندی میدیایی ئەنساروڵڵای یەمەن وتوویەتی کە فڕۆکەخانەی بن گۆریۆن و هەموو فڕۆکەخانەکانی دیکەی ڕژێمی زایۆنی نائەمن و ئاڵۆز دەکەین. عامر بە ئاماژە بە ڕاگیردرانی گەشتی ژمارێک لە کۆمپانیا ئاسمانییەکان بەرەو فەلەستینی داگیرکراو جەختیشی کرد کە ئەم ئۆپەراسیۆنەیان تا وەستانی تۆکمە و تەواوی دەستدرێژییەکانی ڕژێمی زایۆنی و هەڵگرتنی گەمارۆ لەسەر غەززە درێژە پێ دەدات.