پەیوەندیکردنی زایۆنییەکان بە ئۆڕژانسی دەروونی دەرمانی لە شەوی ئۆپەراسیۆنی وەعدەی سادقی 3
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i439725-پەیوەندیکردنی_زایۆنییەکان_بە_ئۆڕژانسی_دەروونی_دەرمانی_لە_شەوی_ئۆپەراسیۆنی_وەعدەی_سادقی_3
لەگەڵ کۆتایی هاتنی شەڕی 12 ڕۆژەی نێوان ئێران و ڕژێمی زایۆنیستی و هێرشە موشەکییەکانی سوپای پاسدارانی ئێران بۆ سەر ناوچە داگیرکراوەکان، کاریگەری و ڕەهەندە دەروونییەکانی ئەم هێرشانە لەسەر کۆمەڵگای زایۆنیش خەریکە دەردەکەوێت.
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
حوزه‌یران 28, 2025 08:58 Asia/Tehran
  • پەیوەندیکردنی زایۆنییەکان بە ئۆڕژانسی دەروونی دەرمانی لە شەوی ئۆپەراسیۆنی وەعدەی سادقی 3

لەگەڵ کۆتایی هاتنی شەڕی 12 ڕۆژەی نێوان ئێران و ڕژێمی زایۆنیستی و هێرشە موشەکییەکانی سوپای پاسدارانی ئێران بۆ سەر ناوچە داگیرکراوەکان، کاریگەری و ڕەهەندە دەروونییەکانی ئەم هێرشانە لەسەر کۆمەڵگای زایۆنیش خەریکە دەردەکەوێت.

کەناڵی 11 ی رژێمی زایۆنیستی بڵاوی کردووەتەوە کە تەنها لە شەوی یەکەمی ئۆپەراسیۆنی "وەعدەی سادقی 3" زیاتر لە 6400 پەیوەندی بۆ ناوەندەکانی فریاکەوتنی دەروونی کراوە. ئەم ژمارەیە زیاد بوونی ١٧٠ لە سەدی بە بەراورد بە مامناوەندی ئەو جۆرە پەیوەندیانە لە ڕۆژانی تردا زیادیکردووە.

سەرەڕای ئەوەش، لە سەرەتای ئۆپەراسیۆنی سەربازی ئەم دواییانە، پەیوەندی کردن بە ناوەندەکانی یارمەتی گەیاندنی و خزمەتگوزاری سندوقی بیمەی تەندروستی 30٪ زیادیکردووە. لە کەرتی تەندروستی، ئامارەکان ئاماژە بە خراپی باری دەروونی دانیشتووانی زایۆن دەکەن، تا ئەو ڕادەیەی کە داوای بۆ کڕینی دەرمانەکانی ئازارشکێنەکان و هێورکەرەوەکان بە رێژەی ٪25 زیادی کردووە.