پەرەسەندنی خۆپیشاندانی دژەشەڕ لە فەلەستینی داگیرکراو
تهمووز 27, 2025 18:56 Asia/Tehran
سەدان ناڕازی لە شاری تلاڤیڤ و شارەکانی دیکەی فەلەستینی داگیرکراو بە وەڕێخستنی خۆپیشاندانی بەربڵاو خوازیاری کۆتایی هاتنی شەڕی غەززە و گەڕاندنەوەی ئەو دیلانەیان بوون کە هێشتا هەر لە دەستی حەماسدان.
خۆپیشاندان لە سەرانسەری فەلەستینی داگیرکراو خەریکی پەرەسەندنە و داخوازی سەرەکیی خۆپیشاندەرانیش گیرانەبەری تەگبیری کارامەتر بۆ وەبن گوشارنانی نەتانیاهۆ و کابینەکەیە بۆ ئەوەی شەڕ بوەستێنن و مامەڵەی دیلبەدیل جێبەجێ بکەن. بە وتەی شارەزایان دوابەدوای شکستهێنانی هەوڵەکانی دامەزرانی ئاگربڕ یان جێبەجێکرانی مامەڵەی دیلبەدیل، کەشێکی قورسی هیوابڕاوی و تووڕەیی زاڵ بووە بە سەر خەڵکی تلاڤیڤ بەتایبەت بنەماڵەی دەستبەسراوکراندا، ئەوان نە هیوایان بەو شەڕە ماوە و نە سیاسەتەکانی نەتانیاهۆ.