خۆپیشاندانی بەرفراوانی شارۆچکەنشینان دژی سیاسەتەکانی نەتانیاهۆ
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i441418-خۆپیشاندانی_بەرفراوانی_شارۆچکەنشینان_دژی_سیاسەتەکانی_نەتانیاهۆ
شارە جۆراوجۆرەکانی فەلەستینی داگیرکراو، لەوانە تلاڤیڤ، قودسی داگیرکراو و حەیفا، بوون بە گۆڕەپانی خۆپیشاندانی بەرفراوان دژی بەردەوامیی شەڕ لە غەززە.
(last modified 2025-09-07T12:15:12+00:00 )
ئه‌یلوول 07, 2025 15:40 Asia/Tehran
  • خۆپیشاندانی بەرفراوانی شارۆچکەنشینان دژی سیاسەتەکانی نەتانیاهۆ

شارە جۆراوجۆرەکانی فەلەستینی داگیرکراو، لەوانە تلاڤیڤ، قودسی داگیرکراو و حەیفا، بوون بە گۆڕەپانی خۆپیشاندانی بەرفراوان دژی بەردەوامیی شەڕ لە غەززە.

خۆپیشاندەران بە شەرمەزارکردنی سیاسەتەکانی نەتانیاهۆ، ئەویان تۆمەتبار کرد بەوەی کە ڕێگری دەکات لە گەیشتن بە ڕێککەوتن سەبارەت بە گەڕانەوەی دەستبەسەرکراوانیان لە غەززە. هەروەها جەختیشیان کرد لەسەر ئەوەی کە ڕێگاچارەی سەربازی هیچ دەسکەوتێکی نییە و نابێتە هۆی گەڕانەوەی دەستبەسەرکراوانیان  کە لە دەستی حەماسدان. ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ باسی پەلاماری پۆلیس بۆ سەر خۆپیشاندەران و هەوڵ بۆ بڵاوەپێکردنی  زۆرەملیی جەماوەر و دەستگیرکرانی ژمارێک پیاوی لاویان کردووە.