بۆردومانی قورسی حودەیدە لەلایەن فڕۆکە جەنگییەکانی ڕژێمی زایۆنییەوە
ئهیلوول 16, 2025 19:48 Asia/Tehran
فڕۆکە جەنگییەکانی ڕژێمی زایۆنی ١٢ جار بەندەری حودەیدەی یەمەنیان بۆردومان کرد.
یەحیا سەریع وتەبێژی هێزە چەکدارەکانی یەمەن ڕایگەیاند: سیستەمی بەرگریی ئاسمانیمان چالاکانە بەرپەرچی پەلامارەکانی فڕۆکە جەنگییەکانی دوژمنی زایۆنی دایەوە کە پەلاماری وڵاتەکەمانیان دا. سەریع وتیشی: سیستەمی بەرگریی ئاسمانیمان بووە هۆی ئەوەی فڕۆکە جەنگییەکانی دوژمن لێیان تێکشێوێ و ژمارێک لە فڕۆکە جەنگییەکانیشی ناچار کرد پێش هێرشکردن، ئاسمانی یەمەن بەجێبێڵن و ژمارێکی زۆریشیان هەر نەیانتوانی سنووری ئاسمانیمان ببەزێنن.