نوێنەری حیزبوڵڵا: بۆ بەرگریکردن لە لوبنان، ئیزن لە کەس وەرناگرین
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i442708-نوێنەری_حیزبوڵڵا_بۆ_بەرگریکردن_لە_لوبنان_ئیزن_لە_کەس_وەرناگرین
حەسەن عیززەدین، نوێنەری فراکسیۆنی “ئەمەگداری بە خۆڕاگری” پێیداگرت لە سەر ئەوەی کە حزبوڵڵا بۆ بەرگریکردن لە خاک و کەرامەت و نیشتمانی خۆی، پێویستی بە مۆڵەت و یان ئیزنی هیچ کەسێک نییە.
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
تشرینی دووه‌م 09, 2025 14:50 Asia/Tehran
  • نوێنەری حیزبوڵڵا: بۆ بەرگریکردن لە لوبنان، ئیزن لە کەس وەرناگرین

حەسەن عیززەدین، نوێنەری فراکسیۆنی “ئەمەگداری بە خۆڕاگری” پێیداگرت لە سەر ئەوەی کە حزبوڵڵا بۆ بەرگریکردن لە خاک و کەرامەت و نیشتمانی خۆی، پێویستی بە مۆڵەت و یان ئیزنی هیچ کەسێک نییە.

حەسەن عیززەدین، نوێنەری فراکسیۆنی “ئەمەگداری بە خۆڕاگری” بە پێداگری لەسەر ئەوەی کە حزبوڵڵا بۆ بەرگریکردن لە خاک و کەرامەت و نیشتمانی خۆی، پێویستی بە مۆڵەت و یان ئیزنی هیچ کەسێک نییە، ڕاشیگەیاند: بەرگریکردن لە نیشتمان یەکێکە لە ئارمانجە سەرەکییەکانی خۆڕاگریی لوبنان.عیززەدین وتیشی: تەماح و دەسدرێژیی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر خاکی لوبنان بە هیچ لەونێ قبوڵکراو نییە و بێ گومان خۆڕاگری بەرەنگاری ئەم دەستدرێژییە دەبێتەوە، چونکە خۆراگری هێمای هێز و توانای لوبنانە، ئەوەی ئەمڕۆکە هەموو لوبنانییەک دەتوانێت شانازی پێوە بکات، هەر ئەم لێهاتوویی و پوتانسییەلانەیە کە خۆڕاگری بۆ بەرەڤانیکردن لە خاک و خەڵکی لوبنان هەیەتی.