ئەمینداری گشتیی حیزبوڵڵا : كێشەی سەرەكیی لوبنان ، دەسدرێژییەکانی ڕژێمی زایۆنی و ئەمریكایە
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i444531-ئەمینداری_گشتیی_حیزبوڵڵا_كێشەی_سەرەكیی_لوبنان_دەسدرێژییەکانی_ڕژێمی_زایۆنی_و_ئەمریكایە
ئەمینداری گشتیی بزووتنەوەی حیزبوڵڵای لوبنان جەختی كرد ڕێگاچارەی سەرەكی لە لوبنان، خۆڕاگریی لە هەمبەر دەسدرێژییەكانە.
(last modified 2026-02-09T12:48:36+00:00 )
شوبات 09, 2026 15:15 Asia/Tehran
  • ئەمینداری گشتیی حیزبوڵڵا : كێشەی سەرەكیی لوبنان ، دەسدرێژییەکانی ڕژێمی زایۆنی و ئەمریكایە

ئەمینداری گشتیی بزووتنەوەی حیزبوڵڵای لوبنان جەختی كرد ڕێگاچارەی سەرەكی لە لوبنان، خۆڕاگریی لە هەمبەر دەسدرێژییەكانە.

شێخ نەعیم قاسم لە ڕێ و ڕەسمی كەوتنە گەڕی ناوەندێكی پزیشکی و دەرمانی لە زاحییەی باشووری جەختی كرد؛ لوبنان توانی لە ڕێگای ڕزگاركردنی سەرزەوینەكەی، سەربەخۆیی خۆی بپارێزێ و خاوەنی تواناییگەلی ڕاستەقینەیە .ناوبراو وتیشی كێشەی سەرەكیی  لوبنان دەسدرێژکارییەکانی ئەمریكا و ڕژێمی زایونییە و بەرگرتن بەو  دەسدرێژكارییانە تەنیا بە هێزمەندی سەربازی خۆڕاگری هاودەنگی خەڵك و  دەسەڵاتی سیاسی  مسۆگەر دەبێ  ؛ ڕێگاچارەی سیاسی لە لوبنانیش خۆڕاگری لە هەمبەر  دەسدرێژیەكان و یەكگرتووییە .