نۆ شەهید وچل بریندار لە پەلاماری زایۆنییەكان بۆسەر بوقاعی لوبنان
شوبات 21, 2026 18:50 Asia/Tehran
بە هۆی دەسدرێژیی ڕژێمی زایۆنیستی بۆ سەربوقاع هەڵكەوتوو لە ڕۆژهەڵاتی لوبنان تا ئێستا نۆ كەس شەهید بوونە.
لەتازەترین دەسدرێژیی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر بوقاع لە ڕۆژهەڵاتی لوبنان تا ئێستا نۆ كەس شەهید بوونە .
قایمقامی شاری بەعەلبەك هەرملی لوبنان ڕایگەیاند : بە دوای پەلامارەكانی ڕژێمی زایۆنی بوسەر بۆقاع لە ڕوژهەڵاتی لوبنان نۆ شاروومەندی ئەو وڵاتە شەهید و چل كەسی دیكەش بریندار بوون .
نوێنەری حیزبۆڵڵای لوبنان لە كاردانەوە بەو جەنایەتە وتی: كاربەدەستانی لوبنانی دەبێ هەڵوێستی خۆیان بۆ بەرگریی لە نیشتمان بگۆڕن .
ڕامی ئەبو حەمدان نوێنەری حیزبۆڵڵا لە كاردانەوە بە پەلامارە بەربڵاوەكانی ڕژێمی زایۆنی بوسەر لوبنان ڕایگەیاند كە خوێنی هاووڵاتیی لوبنانی، كاڵایەكی هەرزان نییە و كاربەدەستان دەبێ هەڵوێستی خۆیان بۆ بەرەڤانیكردن لە نیشتمان بگۆڕن .