نەبیە بێڕی: حیزبوڵڵا پێبەندی ئاگربڕە
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i444988-نەبیە_بێڕی_حیزبوڵڵا_پێبەندی_ئاگربڕە
سەرۆکی پەرلەمانی لوبنان وێڕای جەخت کردن لەسەر ئەوەی کە حیزبوڵڵا هەروا پێبەندی ئاگربڕە و ڕژێمی زایۆنی پێشێلی دەکات وتی : پێشوازی لە هەر هەولێک و لە هەر لایەکەوە دەکەین بۆ گوشار هێنان بە ڕژێمی زایونی بە مەبەستی ڕاگرتنی شەڕی دەسدرێژکارانە دژی لوبنان .
(last modified 2026-06-22T14:42:12+00:00 )
حوزه‌یران 22, 2026 18:02 Asia/Tehran
  • نەبیە بێڕی: حیزبوڵڵا پێبەندی ئاگربڕە

سەرۆکی پەرلەمانی لوبنان وێڕای جەخت کردن لەسەر ئەوەی کە حیزبوڵڵا هەروا پێبەندی ئاگربڕە و ڕژێمی زایۆنی پێشێلی دەکات وتی : پێشوازی لە هەر هەولێک و لە هەر لایەکەوە دەکەین بۆ گوشار هێنان بە ڕژێمی زایونی بە مەبەستی ڕاگرتنی شەڕی دەسدرێژکارانە دژی لوبنان .

نەبیە بڕی سەرۆکی پەرلەمانی لوبنان وتی : پێویستی پاشەکشێ ڕژێمی زایونی لە باشوور ، جێگیر بوونی سوپای لوبنان ، گەڕانەوەی دانیشتوان بۆ ناو شار و گوندەکانیان ، ڕزگارکردنی یەخسیران و  داڕشتنی پلانێک بۆ نوژەنکرانەوەی ئەو شتەی کە بە پشتیوانی عەرەبی و نێونەتەوەیی کاول کراون ئێمە  کاربەدەستانی حکومەتی لوبنان پێکەوە هاودڵ دەکات .بێری ڕایگەیاند:  ئێمە میوانداریی هەموو چین و توێژەکانی کۆمەڵگەی لوبنان لە خوشک و برا ئاوارەبووەکانمان کە دوای وێرانکردنی گوندەکانیان لەلایەن ڕژێمی زایۆنیستیەوە ناچاربوون ماڵ و حاڵی خۆیان بەجێبهێڵن ، بەرز دەنرخێنین . بێری وێڕای دەربڕینی ڕەزامەندی لە "هەوڵەکان کە بووە هۆی ئاگربەست"، وتی: "ڕەزامەندی ڕژێمی زایۆنی بە ئاگربەست لە ئەنجامی فشاری ئەمریکا بۆ سەری و دوای ئەوە بە دی هات کە  باشووری لە دوو ڕۆژ دا نوقمی خوێن کرد  کە دەیان  دەیان هاوڵاتی مەدەنی، لەنێویاندا کارمەندانی فریاگوزاری لە کۆمەڵەی پیشاهەنگی  ئیسلامی و بەرگری شارستانی ئیسلامی، هەروەها بەساڵاچووان و ژنان و منداڵان”ی کردووەتە  ئامانج و لە خاک و خوێندا گەوزاند .