سەرۆک وەزیرانی لوبنان: پێویستە ڕژێمی زایۆنی بە تەواوی لە خاکی ئێمە بکشێتەوە
نەواف سەلام سەرۆک وەزیرانی لوبنان وتی: ڕژێمی زایۆنیستی دەبێ بەتەواوی لە لوبنان بکشێتەوە.
نەواف سەلام بە ئاماژەدان بە خولی پێنجەمی دانوستانەکانی نێوان لوبنان و ڕژێمی زایۆنی ڕایگەیاند کە کەس ناتوانێت لە پێشەوە دەرئەنجامی هیچ دانوستانێک بزانێت، بەڵام ئەوەی ئێمە زۆر باش دەیزانین ئەوەیە کە ڕژێمی زایۆنی دەبێت بە تەواوی لە لوبنان بکشێتەوە. نەواف سەلام هەروەها جەختی لەسەر ئازادکردنی زیندانیانی لوبنانی کردەوە. لەلایەکی دیکەوە میدیاکانی زایۆنیستی باسی ئامادەکاری سوپای ڕژێمی زایۆنیان کرد بۆ کشانەوەیەکی بچووک لە ناوچە گەلێک لە باشووری لوبنان و جێگیرکردنی هێزەکانی سوپای ئەو وڵاتە لەو ناوچانە . ڕێکخراوی ڕادیۆ و تەلەفزیۆنی زایۆنی لە ڕاپۆرتێکدا ڕایگەیاند کە سوپای ڕژیم ئامادەکاری دەکات بۆ کشانەوەیەکی بچووک لە ناوچەگەلێک لە باشووری لوبنان بۆ ئەوەی یەکینەکانی سوپای لوبنان لەوێ جێگیر بکرێن