تازێباری خەڵکی بەحرەین لە شەقامەکاندا ئێستایش هەر بەردەوامە
خەڵکی بەحرەین شەوی رابردوو دیسان بە سەرپێچیکردن لە قەدەغە ڕاگەیەندراوەکانی ڕژێمی ئالی خەلیفە، هاتنە سەر شەقامەکان و دەستیان دایە تازێباری بۆ حەزرەتی ئیمام سەجاد(ع) و ڕێبەری موجاهدی شەهیدی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران.
وەزارەتی ناوخۆی بەحرەین لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاندبوو کە شیعەکان لە ساڵیادی شەهیدبوونی ئیمام سەجاد (ع)، تەنها لە نێو حوسێنییە و مزگەوتەکاندا ئەویش تا کاژێر ١٢ی شەو دەتوانن ماتەمینی بگێڕن و هەڵنەکردنی بڵندگۆی دەرەوەی مزگەوت و حوسێنییەکانیش مەرجێکی دیکەی ڕژێمی خەلیفە بوو بۆ تازێباری کردنی شیعەکان. بەوحاڵەشەوە دەیان گرووپی شینگێڕ لە ناوچە جیاجیاکانی بەحرەین بە بایەخ نەدان بە یاساوڕێسانی ڕژێمی ئالی خەلیفە ڕژانە سەر شەقامەکان و دژی حاکمانی زاڵمی بەحرەین دروشمیان وتەوە و ڕایانگەیاند: "ئێمە لەگەڵ یەزیدی سەردەم بەیعەت ناکەین"، "ئاشتیمان ئاشتیی حوسێن(ع)ـە"، "شەڕمان شەڕی حوسێن (ع)ـە".