پەلاماری ئاسمانیی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر باشووری لوبنان
تهمووز 24, 2026 17:38 Asia/Tehran
بە پێی ڕاپۆرتی ژێدەرە هەواڵییەکان فڕۆکە جەنگییەکانی ڕژێمی زایۆنی ناوچەگەلێکی باشووری لوبنانیان بۆردومان کردووە.
هێزی ئاسمانیی ڕژێمی زایۆنی بۆردومانی ناوچەکانی دەوروبەری شارۆچکەی ئەلقسەیر-ی سەر بە قەزای مەرجەعیون-ی کردووە لە پارێزگای نەبەتییە.
هێزەکانی سوپای داگیرکەری زایۆنی لە درێژەی پرۆسەی تیابردنی ژێرخانەکانی باشووری لوبنان، لە سێ تەقینەوەی هەژێنەردا ژێرخانی جۆراوجۆری شارۆچکەکانی مەجدەل زۆن، مەنسووری و مەرکەبایان بۆمبڕێژ کرد و تیایان برد.
ڕژێمی زایۆنی لە ٢ی مارسەوە هێرشێکی بەرفراوانی بۆ سەر لوبنان دەستپێکردووە، کە بە هۆی ئەو هێرشە بەربڵاوەوە جیا لە شەهید و برینداربوونی ژمارێکی زۆر لە شاروومەندانی لوبنانی، زیاتر لە ملیۆنێک کەسیش ئاوارە بوونە و ئێستایش هەر چەن ناوچەیەکی باشووری ئەم وڵاتە لەژێر داگیرکاریی ڕژێمی زایۆنیدایە.
سەرپەیڤ