بەردەوامیی جینۆسایدی خەڵکی غەززە بە دەستی زایۆنییەکان
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i445794-بەردەوامیی_جینۆسایدی_خەڵکی_غەززە_بە_دەستی_زایۆنییەکان
وەزارەتی تەندرووستیی فەلەستین لە کەرتی غەززە ڕایگەیاندووە: لە ماوەی شەو و ڕۆژی ڕابردوودا زیاتر لە ٢٠ فەلەستینی لەم کەرتەدا شەهید بوونە.
(last modified 2026-08-05T14:00:33+00:00 )
ئاب 05, 2026 17:15 Asia/Tehran
  • بەردەوامیی جینۆسایدی خەڵکی غەززە بە دەستی زایۆنییەکان

وەزارەتی تەندرووستیی فەلەستین لە کەرتی غەززە ڕایگەیاندووە: لە ماوەی شەو و ڕۆژی ڕابردوودا زیاتر لە ٢٠ فەلەستینی لەم کەرتەدا شەهید بوونە.

مونیر بورش بەرپرسی وەزارەتی تەندرووستیی فەلەستین لە غەززە بە ئاماژە بەویە کە ئێستایش هەر تەرمی ژمارێکی زۆر لە شەهیدەکان لە ژێر داروپەردووی ماڵ وباڵاخانە ڕووخاوەکاندا ماونەتەوە، ڕاشیگەیاند کە هەڵمەتەکانی کۆکردنەوەی داروپەردووی باڵاخانە ڕووخاوەکان بەردەوامە و هێشتیاش بەستێن خۆش نەبووە بۆ ناشتنی زیاتر لە ٩ هەزار شەهیدی غەززە. مونیر بورش وتیشی: ڕژیمی داگیرکەر تەنیا لەسەر کاغەز کوشتنی گەلی فەلەستینی ڕاگرتووە و لە واقیعدا ئێستایش هەر بەردەوامە لە کوشت و بڕی خەڵکەکەمان. ناوبراو بە ئاماژە بەوەی کە لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا زیاتر لە ٢٠ کەس لە کەرتی غەززە شەهید بوون و زۆربەی شەهیدەکانیش ژن و منداڵ و هاووڵاتی مەدەنین، وتیشی: دوژمنی داگیرکەر ئێمەی تەنانەت لە بەڕێکردن و ناشتنی ڕێک و پێک و بە ڕێز و حورمەتی شەهیدانیشمان بێبەش کردووە. لە کاتێکدا کە پێشێلکردنی ئاگربەس لە کەرتی غەززە ئێستایش هەر بەردەوامە، غازی حەمەد، ئەندامی مەکتەب سیاسی حەماس، وتوویەتی کە ڕژێمی زایۆنی نایەوێت ڕێککەوتنی ئاگربەس جێبەجێ بکات، بەڵکوو هەوڵ بۆ ئەوە دەدات شەڕی دژ بە کەرتی غەززە بەردەوام بێت. ئەم بەرپرسەی حەماس دەشڵێ: گەورەترین کێشە و چەڵەمە لە قۆناغی داهاتووی ڕێککەوتنی ئاگربەس، چۆنیەتی ناچارکردنی ڕژێمی زایۆنییە بە جێبەجێکردنی ڕێککەوتننامەی ئاگربەس.