باهۆزی ئەقسا، خاڵێکی وەرچەرخانی مێژوویی لە خەباتی فەلەستینیاندا کە جیهانی هەژاند
لە سێیەم ساڵوەگەڕی ئۆپەراسیۆنی باهۆزی ئەقسا، گرووپە خۆڕاگرە فەلەستینیەکان و بەرەی بەرخۆدان، ئۆپەراسیۆنی باهۆزی ئەقسایان بە خاڵی وەرچەرخانی مێژوویی لە خەباتی فەلەستینیەکاندا زانی کە جیهانی هێنایەلەرزین. سەرۆکی ئەرکانی گشتیی هێزە چەکدارەکان و فەرماندەی قەرارگەی ناوەندیی خاتەمولئەنبیاش جەختی کرد؛ باهۆزی ئەقسا بەدەر لە لێکدانەوەی رژیمی زایۆنیستی بوو.
بزووتنەوەی خۆڕاگری ئیسلامیی فەلەستین(حەماس) لە بەیاننامەیەکدا بەبۆنەی ساڵوەگەڕی ئۆپەراسیۆنی٧ی ئۆکتۆبەری٢٠٢٣ جەختی کرد: باهۆی ئەقسا، خاڵێکی وەرچەرخانی مێژووییە لە خەباتی ئێمەداو موقاوەمە هەتا پێکهاتنی وڵاتی فەلەستین بە ناوەندێتی قودس، مافێکی ڕەوایە.
حەماس پێی داگرت؛ ٧ی ئۆکتۆبەر دەسپێکی تێکهەڵچوونێک نەبوو بەڵکوو تەقینەوە لەهەمبەر بەدەیان پەلامار، گەمارۆ و بەجووکرانی شوێنە پیرۆزەکان بوو.
"ئەبوو عوبەیدە" وتەبێژی گوردانەکانی عیزەدین قەسام لقی سەربازیی بزووتنەوەی حەماسیش لە بەیاننامەیەکدا هەربەو بۆنەوە، وتی: سێ ساڵ بەسەر "تێپەڕگەی پیرۆز"دا گوزەراوە؛ رۆژێک کە شان و پیلی پیاوەکانمان جارێکی دیکە بۆ هەمیشە دوکتورینی ئەمنیی داگیرکەرانی تێکشکاند. سوپاس بۆ خودا، هیچ پێش پێ گرتنێک، هیچ هەنگاوێکی شێلگیرانەو هیچ هۆشدارییەک نەماوەتەوە.
ناوبراو وێڕای سڵاو کردن لە پاڵەوانان و شەهیدانی "بازگەی پیرۆز"، ڕێبەران، جەنگاوەران و گەلی فەلەستین، ڕوو لە خەڵکی کەرتی غەززە وتی: "ئەی گەلی مەزنی غەززە... باجەکە قورس بوو، بەڵام هەوڵ و هەنگاوەکانتان پڕشکۆتر بوو". جیلی داهاتوو، ئێوە وەک چێکەرانی شکۆ، بگۆڕانی ئاراستەی مێژوو و هاوسەنگیی دەسەڵات لە جیهانداو هەروەها وەک بەرەڤانیکەرانی پاوەجێی شەڕەف و پیرۆزایەتیی گەل، وەبیر دێننەوە."
بەرەی گە، بۆ رزگاریی فەلەستینیش لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند: سێ ساڵ ژینۆساید و ئاوارەبوون، ئیرادەی گەلی فەلەستینی تێک نەشکاندووە؛ سوپاسی هێزە لاگرەکانمان لە لوبنان، یەمەن، ئێران و عێراق دەکەین. بەرخۆدان و راوەستاویی گەلی فەلەستین، پلانەکانی کۆچپێکردنی زۆرەملێ و سڕینەوەی پرسی فەلەستینی شکست پێ هێنا.
بزووتنەوەی حیزبوڵڵاش لە سێیەم ساڵهاتی ئۆپەراسیۆنی باهۆزی ئەقسا دژی رژیمی داگیرکەر لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند: باهۆزی ئەقسا، جیهانیهەژاند و پاش چەندین ساڵ هەوڵدان بۆ شاردنەوەی پرسی فەلەستین، ئەوی وەبیر هێنایەوە.
باهۆزی ئەقسا، مەزنایەتیی گەلی فەلەستین و هێزی ئیرادەو پتەو و بەهێزبوونی بەرخۆدان و راوەستاویی ئەوان لەهەمبەر مەکینەی کوشت و بڕی ڕژیمی داگیرکەری ئاشکرا کردو سیمای راستەقینەی رژیمی زایۆنیستیی نەفرەتاوی و دڕندانەی دەرخست؛ رژیمێک کە دوژمنی ئەمریکی و هێزە ملهۆڕەکانی جیهان، لەپشتییەوە وەستاون و داکۆکیی لێ دەکەن.
سەرۆکی ئەرکانی گشتیی هێزە چەکدارەکان و فەرماندەی قەرارگەی ناوەندیی خاتەمولئەنبیاش لە پەیامێکدا وێڕای جەخت کردنەوە لەسەر ئەوەی کە باهۆزی ئەقسا، بەدەر لە لێکدانەوەی رژیمی زایۆنیستی بوو، وتی: بەرەڤانی لە بەرەی بەرخۆدان هەتا ئازادکرانی قودس بەردەوامە.
سەرلەشکر عەبدوڵڵاهی هەروەها رایگەیاند: ئەو ئۆپەراسیۆنە، هاوکێشەکانی دوژمنانی بەرەی خۆڕاگریی تێکداو جەستەی زایۆنیستەکانی خستەلەرزین.