چوونەسەری ژوماری شەهیدانی غەززە بۆ ٧٤هەزار و ٢٥٠ کەس
وەزارەتی تەندروستیی فەلەستین لە غەززە رایگەیاند: لە دەسپێکی شەڕی ژینۆساید لە کەرتی غەززە لە حەوتی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٣وە تائێستا، ٧٤هەزار و ٢٥٠ فەلەستینی شەهیدو ١٧٥هەزار و ٢٧٨ کەسیش بریندار بوون.
وەزارەتی تەندروستیی غەززە رایگەیاند، تەرمی پێنج شەهیدی فەلەستینی و یازدە بریندار لەماوەی بیست و چوار کاتژمێری ڕابردوو، گوێزراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەکانی کەرتی غەززە.
وەزارەتی تەندروستیی غەززە هەروەها ڕایگەیاند: لە دەسپێکی ئاگربەس لە یازدەی ئۆکتۆبەری دووهەزار و بیست و پێنجەوە تائێستا، هەزار و چوارسەد و شەست و حەوت فەلەستینی شەهیدو پێنج هەزار و سەد و شەست و یەک کەسی دیکەش بریندار بوون.
بەم پێیە، لە دەسپێکی شەڕی ژینۆساید لە کەرتی غەززە لە حەوتی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٣وە تائێستا، حەفتاو چوار هەزار و ٢٥٠ فەلەستینی شەهید و ١٧٥ هەزار و دووسەد و حەفتاو هەشت کەسیش بریندار بوون.