-
سوپای زایۆنی بە گوللەی فسفۆڕ پەلاماری باشووری لوبنانی دا
تشرینی دووهم 25, 2025 11:50ئەمڕۆ هێزەکانی سوپای زایۆنی بە گوللەی هەڵگری فسفۆری سپی، پەلاماریان کردە سەر ناوچە سنوورییەکانی نێوان شارەکانی یارۆن و ڕەمیش.
-
بەڕێ کرانی تەرمی شەهید سەید هەیسەم تەباتەبایی و چوار کەس لە یاوەرانی لەبەیروت
تشرینی دووهم 24, 2025 16:08ڕێ و ڕەسمی بەڕێ کرانی تەرمی شەهید سەید هەیسەم تەباتەبایی لە فەرماندەرانی باڵای حیزبوڵڵا لە ناوچەی غەبیری لە بەیروت بەڕێوە چوو.
-
٣٣ شەهید و بریندار لە ئاکامی پەلاماری رژێمی زایۆنی بۆسەر "زاحیە"ی بەیرووت
تشرینی دووهم 24, 2025 11:20"هەیسەم عەلی تەباتەبائی" لە فەرماندەرە کاریگەرەکان لە شەڕەکانی"تەوەری خۆڕاگری" دژی گرووپە ترۆریستییەکان و رژێمی داگیرکەری قودس، شەوی ڕابردوو لە ئاکامی پەلاماری ئاسمانیی رژێمی زایۆنی بۆسەر زاحیەی باشووریی بەیرووت، لەگەڵ ژمارێک لە هاوەڵانی شەهید بوو.
-
توونتربوونی دەسدرێژییەکانی ڕژێمی زایۆنی لە لوبنان و غەززە
تشرینی دووهم 23, 2025 18:36فڕۆکە جەنگییەکانی ڕژێمی زایۆنی جارێکی دیکە سنووری ئاسمانی لوبنان و غەززەیان بەزاند و چەندین هێرشیان بۆ سەر ناوچە جۆراوجۆرەکان ئەنجامدا.
-
داخوازی جۆزێف عەون لە کۆمەڵگای جیهانی: هەوڵ بدەن بۆ پاوەجێکردنی ناوچەکە
تشرینی دووهم 23, 2025 15:06سەرۆک کۆماری لوبنان وتی: هێرشی ڕژێمی زایۆنی بەڵگەیەکی سەلمێنەری دیکەیە لەسەر ئەوەی کە ئەم ڕژێمە بایەخ نادات بەو داخوازانەی لێیدەکرێ سەبارەت بە وەستاندنی دەسدرێژییەکانی.
-
شەپۆلی قورسی پەلاماری ئاسمانیی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر لوبنان
تشرینی دووهم 22, 2025 15:31سەرچاوە هەواڵییەکان باسی پەلاماری قورسی ئاسمانیی ڕژێمی زایۆنییان کردووە بۆ سەر ناوچەکانی باشووری لوبنان، لەوان نەباتیە و بوقاعی ڕۆژهەڵات.
-
وشداری ئەنساروڵڵای یەمەن بە عەرەبستان
تشرینی دووهم 22, 2025 14:52بزووتنەوەی ئەنساروڵڵای یەمەن بە هۆشداریی دان بە شازادەی عەرەبستان ڕایگەیاند کە ڕیاز نابێ ببێتە دارەدەست بۆ جێبەجێکردنی پلانەکانی ئەمریکا و ڕژێمی زایۆنی.
-
نوێنەری حیزبوڵڵا: خۆڕاگریی لوبنان وستانی شەڕی سەپاندە سەر ڕژێمی زایۆنیدا
تشرینی دووهم 22, 2025 14:00نوێنەری فراکسیۆنی “وەفاداری بە خۆڕاگری” سەر بە حیزبوڵڵا لە پەرلەمانی لوبناندا وتی: ڕژێمی زایۆنی لە شەڕەکەی ئەمدواییەدا نەیتوانی بگاتە ئامانجەکانی خۆی و خۆڕاگریی لوبنان وستانی شەڕی سەپاندە سەر ڕژێمی زایۆنیدا.
-
فەرماندەی سوپای لوبنان: لە قۆناغێکی چارەنووسسازداین/ هێرشەکانی ئیسراییل ڕێگرن لە سەقامگیربوونی سوپای لوبنان
تشرینی دووهم 21, 2025 11:35فەرماندەی سوپای لوبنان وتی کە وڵاتەکەی بە قۆناغێکی یەکلاکەرەوە لەگەڵ ڕژێمی داگیرکەری زایۆنیدا تێدەپەڕێ و بەردەوامی پەلاماری دەسدرێژکارانەی ئەم ڕژێمە بۆ سەر خاکی لوبنان پێش دەگری بە سەقامگیربوونی هێزەکانی سوپای لوبنان لە باشووری وڵاتدا.
-
پەلاماری درۆنیی رژێمی زایۆنی بۆسەر باشووری لوبنان
تشرینی دووهم 19, 2025 14:36پەلاماری درۆنیی رژێمی زایۆنیستی بۆسەر ئۆردوگای "عەین حیلوە" لە باشووری لوبنان، پانزە شەهید و ژمارێک برینداری لێکەوتووەتەوە.