ڕۆژهەڵاتی ناڤین
-
نەتانیاهوو: شەڕی غەززە پێی نایە قۆناغی سێهەمی
تشرینی دووهم 01, 2023 15:56نووسینگەی سەرۆک وەزیرانی ڕژێمی زایۆنی لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند؛ ئێمە لە جەنگەی شەڕداین و ئامانجێکی ڕوون و دیاریشمان بۆ خۆمان دیاری کردووە و ئەویش تیاچوونی توانای سەربازی و ئیداریی حەماسە و بانگەشەیشی کرد کە ئەم ئامانجەیان بە پێی پلان و بەرنامەیەکی سیستماتیک بەجێ دێنن.
-
ئەمیرعەبدوڵاهیان: بە هۆی بەردەوام بوونی جەنایەتەکانی ڕژێمی زایۆنی بازنەی شەڕ لە ناوچەکە بەربڵاوتر بووە
تشرینی دووهم 01, 2023 19:06وەزیری دەرەوەی ئێران وتی: بە هۆی بەردەوام بوونی جەنایەتەکانی ڕژێمی زایۆنی دژ بە گەلی بێ دەرەتانی فەلەستین و گەمارۆدرانی بە تەواوەتیی کەرتی غەززە ، بازنەی شەڕ لە ناوچەکە تا دەچێ بەربڵاوتر دەبێ.
-
حکومەتی سەنعا: بەشێک لە خۆڕاگرین و هیچ لەمپەڕێک جڵەودارمان نییە
تشرینی دووهم 01, 2023 19:01سەرۆک وەزیرانی یەمەن وتی: سەرباری دوور بوونمان لە بواری جوگرافیاییەوە لە فەلەستین، هیچ لەمپەرێک لە سەر ڕێگای یەمەن بەدی ناکەین بۆ بەشداری کردنمان لە شەڕی دژ بە ڕژێمی زایۆنی.
-
پێنجەمین هەوڵ وتەقالا بۆ ئامادەکردنی بڕیارنامە لەبارەی غەززە/ ئەمریکا گەورەترین تەگەرەی سەرڕێگای ئاگر بڕ
تشرینی یهکهم 31, 2023 15:28بڕێک لە ئەندامانی ئەنجومەنی ئاسایشتی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بەنیازن هەمدیسان ڕەشنووسی بڕیارنامەیەک لە بارەی فەلەستین ئامادە بکەن
-
ئەلئەزهەر: وڵاتانی عەرەبی وئیسلامی هەموو تفاق وئیمکاناتی خۆیان بۆ پشتیوانی لە فەلەستین ئامادە دەکەن
تشرینی یهکهم 31, 2023 14:31زانکۆی ئەلئەزهەری میسر بە ڕێزگرتن لە خۆڕاگری وپاوەجیی پاڵەوانانەی گەلی فەلەستین لە بەرامبەر دوژمنی داگیر کەر جەختی کرد کەهەموو وڵاتانی عەرەبی وئیسلامی دەبێ توانایی وسەرچاوەکانی دەسەڵاتی خۆیان بۆ لاگری وپشتیوانی لە فەلەستین وبەربەرەکانێ لەگەڵ جەنایەتەکانی ڕژێمی داگیر کەر ، دەکاربینن.
-
ئەمیرعەبدۆڵاهیان چووبۆدۆحە
تشرینی یهکهم 31, 2023 13:39وەزیری کاروباری دەرەوەی وڵاتەکەمان لە درێژەی جمووجوڵە دیپلۆماتیکەکانی خۆی بەمەبەستی ڕاگرتنی جەنایەتەکانی ڕژێمی زایۆنی لەدژی گەلی زوڵملێکراوی غەززە ئەمڕۆ سەفەری کردبۆ دۆحە
-
تووندتر کرانی هێرشە سایبێرییەکانی سەر ڕژێمی زایۆنی
تشرینی یهکهم 29, 2023 11:30کۆمپانیایەکی دەیتای ڕژێمی زایۆنی باسی زۆر بوونی پەنجا و دوو لە سەدیی هێرشە سایبێرییەکانی سەر ئەم ڕژێمەی کرد لە دەسپێکی ئۆپەراسیۆنی باهۆزی ئەقسا بەم لاوە.
-
تیاچوونی تانکی مێرکاوای سوپای ڕژێمی زایۆنی بە دەستی حیزبوڵڵا
تشرینی یهکهم 29, 2023 10:30حیزبوڵڵای لوبنان ئەمڕۆ فیلم و وێنەگەلێکی بڵاو کردەوە کە پیشان دەدەن تانکێکی "مێرکاوای چوار"ی ڕژێمی زایۆنی کە بە پێی بانگەشەکانی ئەم ڕژێمە خۆڕاگرترین تانکی جیهانە بەرامبەر بە هەرچەشنە گوللەیەک، لە بنکەی سەربازیی شارچکەی "ئەڤیڤیم" هەڵکەوتوو لە باکووری فەلەستینی داگیرکراو (سنووری باشووری لوبنان) وەبەر مووشەکی خەباتکارانی حیزبوڵلا دەکەوێ و تیا دەچێ.
-
حیزبوڵڵا چەکدارانی زایونی وەک مراوی ڕاو دەکا
تشرینی یهکهم 26, 2023 12:50تەشەرو تانەی میدیاکانی ڕژیمی زایونی: حیزبوڵڵا چەکدارانی زایونی وەک مراوی ڕاو دەکا.
-
چاوپێکەوتنی زیاد نەخالەو ساڵح عاروری لەگەڵ سەیدحەسەن نەسروڵڵاسەبارەت بەفەلەستین
تشرینی یهکهم 25, 2023 18:10سەرچاوە هەواڵدەریەکان ئەمڕۆ چوارشەممە ڕایگەیاند کە زیاد نەخالەی سکرتێری گشتی بزوتنەوەی جیهاد ئیسلامی فەلەستین و ساڵح عاروری جێگری سەرۆکی بزوتنەوەی حەماس لەگەڵ سەیدحەسەن نەسروڵڵای سەرۆکی حیزبوڵڵای لوبنان چاوپێکەوتنیان کردوە.