تشرینی یه‌که‌م 25, 2023 18:10 Asia/Tehran

سەرچاوە هەواڵدەریەکان ئەمڕۆ چوارشەممە ڕایگەیاند کە زیاد نەخالەی سکرتێری گشتی بزوتنەوەی جیهاد ئیسلامی فەلەستین و ساڵح عاروری جێگری سەرۆکی بزوتنەوەی حەماس لەگەڵ سەیدحەسەن نەسروڵڵای سەرۆکی حیزبوڵڵای لوبنان چاوپێکەوتنیان کردوە.

سەیدحەسەن نەسروڵڵای سەرۆکی حیزبوڵڵای لوبنان لەمیانەی چاوۆپێکەوتنی لەگەڵ زیاد نەخالەی سکرتێری گشتی بزوتنەوەی جیهاد ئیسلامی فەلەستین و ساڵح عاروری جێگری سەرۆکی بزوتنەوەی حەماس، سەبارەت بە دوایین گۆڕانکاریەکانی پەیوەنددار بە هەڵمەتی باهۆزی ئەقساو دۆخی کەرتی غەززە قسەو باسیان کرد.

هاوکات بارودۆخی بەرەی باکووری و شەڕی هەنووکەی سەرسنوورەکانی لوبنانیشیان لەگەڵ خاکی داگیرکراو تاوتوێ کرد.

هەر لەو چاوپێکەوتنەدا سەبارەت بە هەڵوێستە نێونەتەوەیی و ناوچەیە ڕەچاوکراوەکان و ئەو کارەی کە دەبێ  هێڵی خۆڕاگری لە قۆناغی هەستیاری هەنووکەدا ڕەچاوی بکا ڕاوێژو وتووێژیان کرد.

بەشداربوانی ئەو کۆبوونەوە سەبارەت بە بوارەکانی دابین بوونی سەرکەوتنی ڕاستەقینەی خۆڕاگری لەو کەرتەو لێواری ڕۆژئاوا قسەو باسیان کرد.

سەیدحەسەن نەسروڵڵاو  زیاد نەخالەو ساڵح عاروری پێداگریشیان کرد لەسەر پێویستی بەردەوام و هەمووڕۆژەی ڕاوێژو هاودەنگی و پیوشوێنگرتنی نێوانیان.

سەیدحەسەن نەسروڵڵا هاوکات خوازیاری نێودێرکرانی سەرجەمی شەهیدانی لە حەوتی ئۆکتۆبر بەم لاوە بوو بەناوی "شەهیدانی ڕێبازی قودس".

سەرپەیڤ