وتەبێژی ڕەسمی یەکێتی: ڕێککەوتنێک لەسەر پێکهاتنی نوێ-دەوڵەتی هەرێم لە ئارادا نییە
وتەبێژی ڕەسمیی یەکێتی نیشتمانی کوردستانی ئێراق ڕایگەیاند کە بەشداری ڕاستەقینە لە دەوڵەتی نوێی هەرێمی کوردستان، تەنیا لەسەر کاغەز دا نووسراوە و تائێستا هیچ ڕێککەوتنێک لەسەر پێکهاتنی دەوڵەتی نوێی هەرێم لەنێوان پارتەکان، نەکراە.
بەپێی ڕاپۆرتی کورد پرێس ،سەعدی ئەحمەد پیرە لە وتووێژ لەگەڵ ماڵپەڕی ئێس ئێن ئێن، وتی کە وتووێژەکان و وتووێژی یەکێتی و پارتی سەبارەت بە پێکهاتنی دەوڵەتی نوێی هەرێمی کوردستان هێشتا بەردەوامە،بەڵام ڕێککەوتنێک لەمبارەوە نەکراوە .
وتەبێژی ڕەسمی یەکێتی پێداگری کرد کە سەرباری وتووێژە ئەنجام بووەکان، بەڵام بەشداری ڕاستەقینە لە دەوڵەت هێشتا تەنیا لەسەر کاغەز هەیە و دەبێ بەکردەوە لەم بوارەدا هەوڵ بدرێت .
هەروەها وتیشی کە هێشتا هیچ بڕیارێک سەبارەت بە داڕشتی کابینەی نوێی دەوڵەت، دابەشکرانی پۆستەکان و وردەکارییەکانی تر نەدراوە .
ئەمە لەحاڵێکدایە کە چوار مانگ لە بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پەرلەمانی هەرێم تێپەڕیوە و سێ خولی وتووێژی ڕەسمیش لە نێوان پارتی دیمۆکرات وەک خاوەنی زۆرترین کورسی پەرلەمان لەگەڵ یەکێتی و بزووتنەوەی گۆڕان، ئەنجام دراوە.