کانونی یه‌که‌م 01, 2022 20:07 Asia/Tehran
  • بەغدا  ڕەزامەندی دەربڕی بۆ تەرخان دانی لە سەدا ١٤ـی بوودجەی عێراق بەهەرێمی کوردستان

وەڤدی پایەبەرزی حکومەتی هەرێمی کوردستانی عێراق بۆ چارەسەری گرفتەکانی نێوان هەولێر وبەغدا چەند رۆژێکە لەبەغدایە.

 ئەمڕۆ دوو وەڤدی پایەبەرزی هەرێمی کوردستان و بەغدا کۆبوونەوەیان پێکهێنا.

تەرخان دانی بودجەی هەرێمی کوردستان و ڕەزامەندیی دەوڵەتی عێراق لەگەڵ ئەم بودجەیە لە وینەی گرنگترین هەواڵەکانی ئەم کۆبوونەوەیە بوو.

میدیای ھەواڵیی «شار پریس» بەگێرانەوە لە سەرچاوەیەکی پایەبەرزی ئاگاداری نزیک لە وەڤدەکە ڕایگەیاند:لەهەمان سەرەتای کۆبوونەوەکە بە شێوەیەکی مسۆگەرخوازیاری  تەرخان دانی بودجەی لە سەدا ١٧ لە سەرجەم بودجەی عێراق بە هەرێمی کوردستان بوونە.

ئەم سەرچاوە ئاگادارە ڕاشیگەیاندووە، لەبەرامبەردا لیژنەی عێراقی ڕەزامەندیی خۆی سەبارەت بە تەرخان دانی لە سەدا ١٤ـی بودجە بەهەرێمی کوردستان نیشان داوە، بەو مەرجەی کە حکومەتی هەرێم هەموو داهاتی نێوخۆی ناوچە سنوورییەکان و هەرداهاتێکی دیکە کەلە هەرێمی کوردستان دەستکەوێت ڕادەستی دەوڵەتی فێدراڵ بکات ھەتا لە داهاتی گشتی زیاد بکرێت.

هاوکات داواشیان کرد نەوتی هەرێمی کوردستانی عێراق لەڕیگایی بەغداوە بەڕێبکرێت بۆ بازاڕەکانی جیهان .

سەرپەیڤ