هەڵوێستی لایەنە جۆراوجۆرەکان سەبارەت بە بڕیارەکەی پارتی دیموکراتی کوردستان لەسەر بایکۆتی هەڵبژاردنەکان
ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان سەبارەت بە بڕیارەکەی پارتی دموکراتی کوردستانی عێراق لەسەر بایکۆت کردنی هەڵبژاردنەکان ڕایگەیاند داوا لە هەموو پارتە سیاسییەکان دەکەین لە ئاراستەی بەرژەوەندییەکانی شاروومەندانی هەرێمی کوردستاندا پێکەوە هاوکاری بکەن.
نێردراوی تایبەتی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ عێراق ڕوو لە ڕەوتە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان وتی: داوا لە هەموولایەک دەکەین لەپێناو چارەسەرکردنی کێشەکانی ئێستا هەنگاو هەڵێنن، نە ئەوەی کە کێشەکان قووڵتر بکەنەوە.
لە بەیاننامەکەی نەتەوە یەکگرتووەکاندا هاتووە کە بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەکان لە دەی مانگی ژوەندا، بۆ ئێمە گەلێک گرینگە.
باڵوێزی ئەمریکا لە عێراقیش نیگەرانی دەربڕیوە بەرامبەر بە بڕیاری ئەمدواییەی پارتی دیموکراتی کوردستان لەسەر بایکۆتی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان.
نوێنەری خولی پێشووی پەرلەمانی عێراقیش وتی: پارتی دیموکراتی کوردستان ناتوانی لە هەڵبژاردنەکان بەشداری نەکات لەبەر ئەوەی کە ئەوە بۆ کۆمەڵگای جیهانی قەبووڵکراو نییە. هۆشیار عەبدوڵا لە وتووێژێکدا وتی: پارتی دیموکراتی کوردستان لە بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەکان ترسی هەیە و بڕوای ایە کە بێتوو هەڵبژاردنەکان بخاتە دواوە ناوچەکە توشی کێشە دەبێ و ڕەوشەکە بە سوودی ئەوان دەبێ. ناوبراو پێی داگرت: پارتی دیموکراتی کوردستان ناتوانێ لە هەڵبژاردنەکان بەشداری نەکات لەبەر ئەوەی کە گوشاری ئەمریکا و کۆمەڵگای نێودەروڵەتی بە هیچ لەونێ ئەوەیان لێ قەبووڵ ناکات.
سەرۆکی ڕەوتی حیکمەی نیشتمانیی عێراقیش داوای لە مەسعوود بارزانی و حیزبی دیموکراتی کوردستان کرد پێداچوونەوە بکەن بە سەر بڕیارەکەیاندا لەسەر بایکۆت کردنی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی کوردستان.
عەمار حەکیم لە پەیامێکی تویتێریدا نووسی: بەداخەوە پارتی دیموکراتی کوردستان ڕایگەیاندووە کە بایکۆتی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان دەکات. چاوەڕێ دەکرێ پارتی دیموکراتی کوردستان پێداچوونەوە بکات بەسەر ئەو بڕیارەی.