-
وشداریدانی رێکخراوی تەندروستیی جیھانیی لەسەر بەرزبوونەوەی ئاماری تووشبوانی کۆرۆنا لە ھەرێمی کوردستان
May 25, 2020 13:53بەرپرسێکی رێکخراوی تەندروستیی جیهانی رایدەگەیەنێت، ئامارەکانی بەرزبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان راستن و خەڵک پابەندی رێنماییەکان نین و لەو بارەیەوە هۆشداری دەدات.
-
شاندی ھەرێم بۆ جارێکی تر سەردانی بەغدا دەکاتەوە
May 25, 2020 17:30پەرلەمانتارێکی کورد لە پەرلەمانی عیراق ڕایدەگەیەنێت، شاندێکی حکومەتی هەرێمی کوردستان جارێکی تر ڕاستەوخۆ لەدوای پشووی جەژن سەردانی بەغدا دەکات، بە وتەی سەرچاوەیەکیش شاندەکە ڕێککەوتن لەسەر ڕادەستکردنی داهاتەکانی نەوت و خاڵە گەمرگییەکان دەکات لەگەڵ حکومەتی ناوەندیی لەبەرانبەر ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم و پشک و شایستە داراییەکان.
-
وەزیری تەندروستیی هه‌رێم: بڵاوبوونه‌وه‌ی ئەمجارەی ڤایرۆسی کۆرۆنا له هه‌رێم مه‌ترسیداره
May 25, 2020 08:38وه‌زیری ته‌ندروستیی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان رایگه یاند، پێشبینی هه‌ڵکشانی ژماره‌ی تووشبووانی ڤایرۆسی کۆرۆنا ده‌کرا، به‌ڵام پێشبینی نه‌ده‌کرا، ڤایرۆسه‌که له‌م گه‌رمایه‌دا چالاک بێت.
-
له‌هه‌ولێر 7 که‌سى دیکه تووشى کۆرۆنا بوون
May 24, 2020 18:52وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی هه‌رێمی کوردستان 7 حاڵه‌تی نوێی تووشبوون به ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێى له شاری هه‌ولێر راگه‌یاند که چواریان نیشانه‌ى نه‌خۆشیی دیکه‌یان ھه‌یه.
-
داخرانی رێگەی ٢٠٠ گوندی هەولێر بە هۆی بۆردومانی تورکیا
May 24, 2020 03:40دوای بۆردومانی ناوچەی برادۆستی هەرێمی کوردستان لە لایەن سوپای تورکیاوە، رێگەی هاتوچۆی ٢٠٠ گوندی پارێزگای هەولێر داخرا.
-
گەشبینیی قوباد تاڵەبانیی بە رێککەوتن لە گەڵ بەغدا
May 23, 2020 18:35جێگری سه‌رۆکی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان رایگەیاند، "هه‌مومان له هه‌وڵی دابینکردنی موچه و چاره‌سه‌رکردنی ڕیشه‌یی ئه‌م کێشه‌یه‌ین دەشڵێت، دانوستانه‌کانمان له‌گه‌ڵ به‌غدا چڕتر کردوه‌ته‌وه و ئێستا لێکتێگه‌یشتن له‌هه‌موکات زیاتره و گه‌شبینین به گه‌یشتن به رێککه‌وتن.
-
مەسرور بارزانی: حکومەتی هەرێم ٢٧ ملیار دۆلار قەرزارە
May 23, 2020 02:52لە پەیامێکدا سەرۆک وەزیرانی حکومەتی هەرێم مەسرور بارزانی رایگەیاند" حکومەتی هەرێم ٢٧ ملیار دۆلار قەرزارە" هەروەها وتی" لە مانگی رابردوودا کۆی داهاتی فرۆشتنی نەوت کە بۆ خەزێنەی حکومەت گەڕاوەتەوە، تەنیا 30 ملیۆن دۆلار بووە، داهاتی ناوخۆش نزیکەی 60 ملیۆن دۆلار بووە".
-
یەکشەممە لە ھەرێم جەژنی رەمەزانە
May 22, 2020 19:41وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی هەرێمی کوردستان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەڤانیدا رۆژی یەکشەممە 24-5-2020ـی وەک یەکەم رۆژی جەژنی رەمەزان دیاریکرد.
-
سۆران عومه‌ر: هه‌ڵگرتنی پارێزبه‌ندی له‌سه‌رم ته‌واو نایاساییه‌و بۆ ئه‌و مه‌بەسته‌ش تانه‌م له بڕیاره‌که داوه
May 21, 2020 14:19سۆران عومه‌ر،په‌رله‌مانتاری فراکسیۆنی کۆمه‌ڵی ئیسلامی رایگه‌یاندووه: هه‌ڵگرتنی پارێزبه‌ندی له‌سه‌ری ته‌واو نایاساییه‌و بۆ ئه‌و مه‌بەسته‌ش تانه‌ی له بڕیاره‌که داوه‌و ئاڕاسته‌ی سه‌رۆکی په‌رله‌مانی کوردستانی کردووه.
-
تاوتوێ کرانی گۆڕانکارییەکانی ھاوپەیوەند بە فەلەستین لە دیداری سه‌رکونسوڵی کۆماری ئیسلامی ئێران و ئه‌مینداری گشتیی یه‌کگرتووی ئیسلامی کوردستان
May 20, 2020 11:10«مه‌هدی شوشته‌ری» سه‌رکونسوڵی کۆماری ئیسلامیی ئێران له سلێمانی و «سەلاحەددین موحەممەد بەھائەددین» ئه‌مینداری گشتیی یه‌کگرتووی ئیسلامی کوردستان لە دیدارێکدا، مه‌ترسیی پڕۆژه‌ی به‌ناو «سەودای سه‌ده» و پێویستیی پشتگیری کردن له قودس و ئامانجه‌کانی گه‌لی فه‌ڵه‌ستینیان وەبیر ھێنایەوە.