کۆنفرانسی سوچی بۆ چارەسەربوونی قەیرانی سوریا
ئەمڕۆ كۆنگرەی سوچی لە روسیا بەڕێوەدەچێت و بڕیارە دوو رۆژ بەردەوام بێت و گفتوگۆ لەبارەی دۆخی سوریاوە بكرێت.
کونگرەی دانوستانی نیشتمانیی سووریا بە برووسکەی "ڤیلادیمیر پووتین" ی سەرۆکی ڕووسیا، کە لەلایان وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتەوە خوێنرایەوە، بە فەرمی دەستی بەکار کرد.
پووتین لە برووسکەکەیدا بۆ کونگرەی دانووستانی نیشتمانیی سووریا، گوتوویەتی: ئامانجی ئەم کۆبوونەوەیە کۆتایی هێنانە بە 7 ساڵ قەیرانی سووریا. کونگرەی دانووستانە نیشتمانییەکانی سووریا، دەبێ یارمەتی بدات بە چارەسەری قەیرانی ئەم وڵاتە و کۆتایی هێنان بە تیرۆریزم لە سووریا و یەکڕیز کردنی جەماوەری ئەو وڵاتە.
یەکێک لە گرینگ‌ترین پلان و بەرنامەکانی کۆبوونەوەی نیشتمانی سووریا لە سوچی، پێکهێنانی کۆمیسیۆنێک دەبێ بە مەبەستی داڕشتنی دەقی یاسای بنەڕەتی و دەستووری داهاتووی سووریا.
زیاتر لە هەزار و ٦٠٠ کەس لە نوێنەرانی گرووپە جۆربەجۆرەکانی سووریا، لە بەرهەڵستکارانی چەکدارەوە، تا کوردەکان، عەرەبەکان و هۆز و نەتەوەکانی دیکەی سووریا، ڕۆژی ڕابردووە گەیشتوونەتە سوچی.
شایانی باسه، ڕووسیا هه‌وڵ ده‌دات تاکوو له‌م کۆنفڕانسه‌دا به‌ره‌یه‌کی یه‌کگرتوو له سوورییه‌کان وەدی بێنێت و کێشه‌کانی سووریا چاره‌سه‌ر بکات. ئه‌م کۆنفڕانسه ده‌توانێت کاریگه‌ری ئه‌رێنی هه‌بێت و هه‌وڵ ده‌دات تاکوو هه‌موو لایه‌نه‌کان له یه‌کتر نزیک بکاته‌وه.