پێداگری سووریا لە سەر خەبات بە دژی نەیارانی خۆی لە سووریا
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی تورکیا باسی کرد لە درێژەی خەبات بە دژی نەیارانی کورد ی دەوڵەت کە هەڕەشە لە یەکپارچەیی سووریا دەکەن .
بە گوێرەی ڕاپۆڕتی ڕوژی یەکشەمەی ڕۆژنامەی میلیەت چاپی تورکیا " حامی ئاکسۆی " وێڕای جەخت کردن لەسەر ئەوەی کە تورکیا لە سەرەتاوە لە هەموو کۆمەڵگا نێونەتەوەییەکان بۆ ڕاگیرانی تێکهەڵچوونەکان و کەم کردنەوەی ئاڵۆزیەکان هەوڵی داوە و لاگری کردووە لە هەنگاوەکانی کۆمەڵگای نێونەتەوەییش لەو بوارەدا . وتیشی : بەڵام هەروا درێژە ئەدات بە شەڕ بە دژی تاقمە کوردەکانی نەیاری دەوڵەت لە باکووری سورویا . وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی تورکیا لە هەمان حاڵدا پێشوازی کرد لە بڕیارنامەی ئەنجومەنی ئاسایشی ڕێکخراوی نەتەوەکان سەبارەت بە ئاگربڕ لە سووریا . بە پێی ڕاگەیندرانی مێدیا سووریاییەکان لە دەسپێکی ئوپڕاسیونی ئەرتەشی تورکیا لە عەفرینی سووریا لە 20 ژانویەی 2018 تا ئێستا 171 کەسی س ڤیلی سووری کوژراون و 458 کەسیش بریندار بوونە . دەوڵەتی دیمەشق بە جاران ئەو پەلامارگەلەی دەسدرێژی ئاشکرا بۆ سەر خاکی سووریا ڕاگەیاندووە و شەرمەزاری کردووە .