دۆزرانەوەی هەماری چەکی ئەمریکی و زایۆنیستی لە سوریا
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i348546-دۆزرانەوەی_هەماری_چەکی_ئەمریکی_و_زایۆنیستی_لە_سوریا
هێزی سوپای سوریا لە پاکتاوکردنی گوندەکانی دەورووبەری قونەیتەرە لە باشووری ئەم وڵاتە، ژومارێکی زۆر چەک و کەرەستەی پزیشکی بەرهەمی ئەمریکا و ڕژێمی زایۆنیستییان دۆزییەوە و دەستیان بەسەر داگرت.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئه‌یلوول 06, 2018 06:57 Asia/Tehran
  • دۆزرانەوەی هەماری چەکی ئەمریکی و زایۆنیستی لە سوریا

هێزی سوپای سوریا لە پاکتاوکردنی گوندەکانی دەورووبەری قونەیتەرە لە باشووری ئەم وڵاتە، ژومارێکی زۆر چەک و کەرەستەی پزیشکی بەرهەمی ئەمریکا و ڕژێمی زایۆنیستییان دۆزییەوە و دەستیان بەسەر داگرت.

بەپێی ڕاپۆری ڕۆژی چوارشەممەی ئیرنا بە گێڕانەوە لە هەواڵدەریی ڕەسمی سوریا سنا، سوپای سوریا لە پاکتاوکردنی ناوچەکانی رەفید  و بریقە لە قونەیتەرە ، زومارێکی زۆر  مووشەکی ئەمریکی لە چەشنی تاو، ڕاکێت هاوێژی ئیسرائیلی، چەکی نیشانە پێک و کەرەستەکانی دیکەی سەر بە تاقمی ناسراو بە کڵاو سپییەکان لە وان خوێنی مەسنووعی ، دۆزییەوە.

رفید و بریقە لە نیزیکی جەولانی داگیرکراو دان و سوپای سوریا  هەروەها خەریکی پاکتاو کردنی ناوچە ئازاد کراوەکان لە ناوچەی ئازاد کراو لە پارێزگەی قونەیتەرەیە.

بەرلەمەش چەک و کەرەستەی چێکراوی ئەمریکا و ئیسرائیل سەر بە تیرۆریستان لە ناوچە جۆربەجۆرەکانی  سوریا لەوان  پارێزگەکانی ریفی دیمەشق ، دەرعا و قونەیتەرە  لەلایەن هێزی سوپای سوریا، دۆزرایەوە و دەستی بەسەر دا گیرابوو.