کانونی یه‌که‌م 21, 2018 15:39 Asia/Tehran
  • هێزەکانی هەسەدە کۆنتروڵی دوو شارۆچکەیان ڕادەستی سوپای سوریا کرد

هێزی سوپای سوریا بە گەیشتن بۆ نێو دوو شاروچکەی باکووری پارێزگەی حەڵەب، کۆنترۆڵی ئەو شارانەی لە دەست هێزەکانی سوریای دیمۆکرات وەرگرت.

بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی فارس،  هێزی سوپای سوریا شەوی ڕابردوو بە گەیشتن بۆ نێو شارۆچکەی حەربەل و ئەم حووش،  لەباکووری پارێزگەی حەڵەب ، کۆنترۆڵی ئەم دوو شارۆچکەیەی بە دەستەوە گرت.

ئەم دوو شارۆچکەیە  لەباشووری شاری مارع هەڵکەوتووە کە لە دەستی هێزەکانی لایەنگری تورکیا و تاقمی ئەرتەشی ئازاد دایە.

بەپێی ئەم ڕاپۆرتە  کۆبوونەوەگەلێک لەنێوان فەرماندەرانی هەسەدەو سوپای سوریا بەڕێوە چووەهەتا هەندێ ناوچەی  بن چاوەدێریی هێزەکانی سوریای دیمۆکرات ڕادەستی سوپای وڵاتەکەیان بکرێت.

بەپێی هەواڵێکی تر ، تاقمی ناسراو بە ڕوانگەی مافی مرۆڤی سوریا، ڕایگەیاندووە: واشینگتۆن ڕۆژی  ڕابردوو واتە پێنج شەممە  لە ناوچەی هەجین  لە دەیروزوور، بنکەی سەربازیی نوێ بۆ هێزەکانی خۆی چێکردووە و لە کوردستانی ئێراق چەک و کەرەستەی سەربازی هێناوە.

ئەم کارە لەحاڵێکدا کراوە  کە کۆشکی سپی چوارشەممەی ڕابردوو باسی  دەستپێکرانی گەڕانەوەی یەکجاریی هێزی  ئەمریکی لەسوریای کردبوو .

هەرلەم حاڵەدا  ڤلادیمیرپوتینی سەرۆکی ڕووسیاش لە کاردانەوەبەرامبەر  ئەم بڕیارەی واشینگتۆن وتی : لەئێستادا هیچ نیشانەیەک لە چوونەدەری هێزی ئەمریکی لە سوریا بەدی ناکرێت.

سەرپەیڤ