بەرنامەی جیهانیی خۆراک: باروودۆخی ئاوارەکانی سووریا لە سنووری ئەردەن گەلێک نالەبارە
وتەبێژی بەرنامەی جیهانیی خۆراکی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان (WFP) ڕۆژی سێشەممە نیگەرانی دەربڕی بەرامبەر بە باروودۆخی نالەباری ئاوارەکانی سووریا لە ئۆردوگای "ڕوکبان" کە لە سنووری نێوان ئەم وڵاتە و ئەردەن هەڵکەوتووە.
بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا؛ "هێروە ڤێرهوسێل" (Herve Verhoosel) ڕاشکاوانە ڕایگەیاند کە ئاوارە سووریاییەکانی نیشتەجێ لە ئۆردوگای "ڕوکبان" لە باروودۆخێکی یەکجار نالەباردا دەژین.
ئۆردوگای ڕوکبان لە نزیکی بنکەی سەربازیی «التنف» al- لە باشووری سووریا کە لە ژێر دەستی ئەمریکاییەکاندایە. ناوچەکانی دەوروبەری ئەو ئۆردوگایەش لە کۆنترۆڵی گرووپە تیرۆریستییەکاندایە.
ئەمریکاییەکان و گرووپە تیرۆریستییەکان زۆر بە دەگمەن ئیزن دەدەن یارمەتیی مرۆڤدۆستانە لە لایەن دەوڵەتی سووریاوە بگاتە دەستی ئاوارەکانی ئەو ئۆردوگایە.دوایین جار مانگی نۆڤەمبەری ڕابردوو ڕێکخراوی هەیڤی سووریی سووریا بە هاوکاریی نەتەوە یەکگرتووەکان پاش چەن مانگ تەگەرەنانەوەی ئەمریکا، بارێکی یارمەتیی مرۆڤدۆستانەی بەڕێ کرد بۆ دانیشتوانی ئۆردوگای "ڕوکبان" لە سنووری نێوان سووریا و ئەردەن.
دەوڵەتی ئەردەنیش کە ئۆردوگای ڕوکبان لە نزیکی سنوورەکانیدا هەڵکەوتووە، بەردەوام بە بانگەشەی تەگەرەی ئەمنی پێشی گرتووە بە گوێزرانەوەی یارمەتیی مرۆڤدۆستانە بۆ ئەم ئۆردوگایە.