فەیسەڵ مێقداد: دەمشق بەگومان نییە لە بەرەوڕووبوونەوەی داگیرکرانی جەولان
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i358704-فەیسەڵ_مێقداد_دەمشق_بەگومان_نییە_لە_بەرەوڕووبوونەوەی_داگیرکرانی_جەولان
جێگری وەزیری دەرەوەی سوریا پێی داگرت؛ دەمشق گومانی نییە لە بەرەوڕووبوونەوەی هەوڵەکانی رژیمی زایۆنی بەمەبەستی درێژەدان بە داگیرکردنی بەرزاییەکانی جەولان.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئادار 06, 2019 04:20 Asia/Tehran
  • فەیسەڵ مێقداد: دەمشق بەگومان نییە لە بەرەوڕووبوونەوەی داگیرکرانی جەولان

جێگری وەزیری دەرەوەی سوریا پێی داگرت؛ دەمشق گومانی نییە لە بەرەوڕووبوونەوەی هەوڵەکانی رژیمی زایۆنی بەمەبەستی درێژەدان بە داگیرکردنی بەرزاییەکانی جەولان.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی ئیرنا، "فەیسەڵ مێقداد" رۆژی سێ شەممە لەدیدار لەگەڵ "کریستیەن لوند" سەرۆکی کۆمیتەی پاراستنی ئاشتیی ڕێکخراوی نەتەوەکان و شاندی یاوەری لە دەمشق، پێی داگرت لەسەر پێویستیی ڕاگرتنی پێشێلکرانی بڕیارنامەکانی ڕێکخراوی نەتەوەکان لەلایەن ڕژیمی زایۆنی و داکۆکیی ئەو رژیمە لە گرووپە ترۆریستییەکان و وتی: داکۆکییەکانی رژیمی زایۆنی لە ترۆریستان، ئاسایش و ئاشتیی جیهانی دەخاتە مەترسی.

جێگری وەزیری دەرەوەی سوریا بەئاماژە بەوەی کە سوریا درێژە دەدا بە بەرەنگاربوونەوەی گرووپە ترۆریستییەکان، وتی:  ئەولەویەت بۆ دەمشق، چەسپاندنی سەقام و ئاسایش لە سەرانسەری ئەو وڵاتەو دەسڕاگەیشتن بە ئاشتیەکی دادگەرانەو گشتداگر لەناوچەیە.

رژیمی زایۆنی لە ساڵی١٩٦٧، نزیک بەهەزار و٢٠٠ کیلۆمەتری چوارگۆش لەخاکی سوریا ولە بەرزاییەکانی جەولانی داگیرکردو پاش ماوەیەک ئەو ناوچەی پەیوەستی سەرزەوینە داگیرکراوەکان کرد. کۆمەڵگای نێودەوڵەتی قەت ئەو پەیوەست بوونەی بەڕەسمییەت نەناسیوە.

ئەنجومەنی ئاسایشی ڕێکخراوی نەتەوەکان، ئەو ناوچەی بە ناوچەی داگیرکراو ناوبردووە.