ته‌مووز 03, 2019 17:46 Asia/Tehran
  • ڕێکخراوی نەتەوەکان : فرەتر لە شەش ملیۆن کەس لە ناوخۆی سووریا ئاوارەن

سەرۆکی کومسیۆنی توێژینەوەی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە کاروباری سووریا ، ژماری ئاوارەکان لە ناوخۆی ئەم وڵاتەی فرەتر لە شەش ملیۆن کەس ڕاگەیاند .

بە پێی ڕاپۆرتی ئەمڕۆ چوارشەممەی سیریا نێوز " پائولوپنیرو" لەماوەی وتاردانی دا لە ئەنجومەنی مافی مرۆڤ لە ژنێڤ وتی: فرەتر لە شەش ملیۆن وشەشسەد هەزار سووریایی لە ناوخۆی سووریا ئاوارە بوونە وفرەتر لە پێنج ملیۆن وشەشسەد هەزار ئاوارەی تریش لە تێکەڵچوونەکانی بەردەم لە سووریا هەڵاتوون. هەروەها یازدە هەزار بیانی لەم وڵاتە دان . ئوردوگاکانی باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا ١٢ هەزار بیانی تیدایە کە چوار هەزارکەسیان ژن وهەشت هەزارکەسی تریان منداڵی بنەماڵەکانی سەربە داعشیەبیانیەکانن کە لەبەر پێوەندیان لەگەڵ داعش ، وڵاتەکانیان وەریان ناگرن . ژمارەیەک لە وڵاتان لەوان فەرانسە لە وەرگرتنەوەی شارومەندانی خۆی کە بوونەتە ئەندامی داعش، خۆدەبوێرن وئەم وڵاتە تەنیا بۆ گەڕانەوە منداڵانی فەرانسیەکانی ئەندامی داعش ئامادەیی ڕاگەیاندووە. ئانتۆ نیۆ گوترێش سکرتێری گشتیی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان  ڕۆژی ٢٠ی ژوئەن لە ڕێ وڕەسمی ڕۆژی جیهانی ئاوارەکان وتی: فرەتر لە ٧٠ ملیۆن کەس لە ناوخۆی وڵاتانی خۆیان لەبەر هەڵاتن لە شەڕ، تێکەڵچوونەکان وئەشکەنجە ، ئاوارە بوونە کەئەم ڕەقەمە لە چاو ٢٠ ساڵ لەمەوپیش دووهێندە بووە/. قەیران لە سووریا لە ساڵی ٢٠١١ بە دەسدرێژی بەربڵاوی گروپە تیرۆریستەکانی بەر پشتیوانی عەرەبستان ، ئەمریکا وهاوپەیمانەکانی بۆ گۆڕانی هاوسەنگیەکانی ناوچە بە قازانجی ڕژێمی زایۆنی دەسپێکرا.

سەرپەیڤ