نەیارەتی پارتە ئاڵمانییەکان لەگەڵ داواکاریی ئەمریکا بۆ ناردنی هێز بۆ سوریا
رۆژنامەیەکی ئاڵمانی ڕایگەیاند، پارت و لایەنەکانی ئەو وڵاتە نەیاری داواکاریی ئەمریکان لەمەڕ ئامادەبوونی هێزە سەربازییەکانی ئاڵمان لە سوریادا.
رۆژنامەی دی ڤۆڵت لەژمارەی رۆژی دووشەممەی خۆیدا بەئاماژە بە داوای ئەم دواییەی "جێمز جێفری" نێردەی تایبەتی حکومەتی ئەمریکا بۆ کاروباری سوریا لەمەڕ ئامادەبوونی هێزە سەربازییەکانی ئاڵمان لەناوچە باکوریەکانی سوریا نووسی؛ پارتی سۆشیال دیموکرات و ئۆپۆزسیۆن لە ئاڵمان بەتوندی نەیارەتیان کرد لەگەڵ داواکاریی ئەمریکا.
دی ڤۆڵت لەدرێژەدا نووسی؛ کارناسانی بەرگریی سۆشیال دیموکرات، سەوزەکان، دیموکراتی ئازادو چەپەکان وێڕای ڕاگەیاندنی ئاشکرای نەیارەتی خۆیان لەگەڵ داوای ئەمریکا، خوازیاری گەڕانەوەی هێزە ئاڵمانییەکانی جێگیرلە سوریا بوون.
بەبڕوای ئەوکارناسانە، ئامادەبوونی سەربازیی ئاڵمان لە ناوچەکانی شەڕتێدا، دەبێ کەم بکرێ.
"فریتس فلگن ترو" وتەبێژی فراکسیۆنی بەرگریی پارتی سۆشیال دیموکراتی پەرلەمانی ئاڵمان لەوبارەوە وتی: "ئەمریکا بۆ شاردنەوەی هەڵوێستەکانی لەبارەی گەڕاندنەوەی هێزە سەربازیەکان لە سوریا، لەهەوڵی دۆزینەوەی بەدیلێکە بۆ خۆی و ئێمە بەتوندی لەگەڵ ئەو پرسەدا نەیارین."
دۆناڵد ترامپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا لەمانگی دیسەمبەر ڕایگەیاندبوو کە نزیک بە دوو هەزار سەربازی ئەمریکی لەباکوری رۆژهەڵاتی سوریا دەکشێنێتەوە.
ئەوە لەکاتێکدایە کە حکومەتی ئیئتلافی ئاڵمانیش ساڵی٢٠١٨ ڕەزامەندی دەربڕی لەگەڵ ئەوەی کە گشت فەرمانبەریەتییە سیخوڕیەکان و سوتەمەنی گەیاندنی ئاسمانیی سوپای ئەو وڵاتە لەسوریاو عێراق کە لە کۆتایی ساڵی٢٠١٥وە دەس پێ بووە هەتا کۆتایی ئۆکتۆبری٢٠١٩ کۆتایی پێ بێ.
قەیران لە سوریا لەساڵی٢٠١١وە بەهێرشی بەرفراوانی گرووپە ترۆریستییەکانی جێی داکۆکیی عەرەبستان، ئەمریکاو هاوپەیمانانیان بۆ گۆڕینی هاوکێشەکانی ناوچە بەقازانجی رژیمی زایۆنی دەس پێ بوو.
سوپای سوریا لەم دواییەدا بەپاڵپشتیی هێزە جەماوەریەکانی ئەو وڵاتەو یارمەتیی ڕاوێژکارانەی کۆماری ئیسلامیی ئێران، توانی دۆسییەی گرووپی ترۆریستیی داعش لە سوریا ببەستێ.